له باكوور و باشووری كوردستان ١١ سه‌ربازی توركیا كوژران
له ئه‌نجامی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان، ١١ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران.
له ئه‌نجامی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان، ١١ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه گه‌ریلاكان زنجیره‌یه‌ك گورزی كاریگه‌ریان له سوپای توركیا داوه و به‌هۆیه‌وه ١١ سه‌رباز كوژراون.
چالاكییه‌كان له هه‌رێمی بارزان
ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی بارزان، هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانمان «یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار» ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٠٧:٤٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له ناوچه‌ی ته‌پێ خوه‌دێی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا. هه‌مان ڕۆژ، هێزه‌كانی یه‌ژا ستار كاتژمێر ١٩:٣٠ له ته‌پێ خوه‌دێ جارێكی دیكه له داگیركه‌رانیان دا. له‌م چالاكییه‌شدا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
له گه‌ڤه‌ر چالاكی
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ده‌ستنیشانكراوه كه له دژی سوپای توركیا له گه‌ڤه‌ر چالاكی ئه‌نجامدراوه و زۆر سه‌ربازی توركیا كوژراون، به‌ڵام ژماره‌كه‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
«٤ی حوزه‌یران\١٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٤:١٥، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر داگیركه‌رانی گردی شه‌هید غه‌فوور له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ. له‌م چالاكییه‌دا گورزی توند له سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
له چه‌لێ ٢ سه‌رباز كوژران و سه‌نگه‌رێك تێكدرا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٩ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ.
«كاتژمێر ٩، هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا، سه‌نگه‌رێكیش كه چه‌كی قورسی A4ی له‌سه‌ر بوو، ڕووخێندرا و ٢ سه‌رباز كوژران.»
له وان گورزی توند له كۆپته‌رێكی سكۆرسكی درا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ١ی حوزه‌یران\١٠ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١١:٣٠ كۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكیی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كاتێك له سه‌ربازگه‌ی تنگێ له هه‌رێمی كاتۆ خه‌لیلا-ی ناوچه‌ی شاخێی وان ده‌فڕی، له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرایه ئامانج. گورزی توند له كۆپته‌ره سكۆرسكییه‌كه درا و ناچاركرا له هه‌رێمه‌كه دووركه‌وێته‌وه. له دوای چالاكییه‌كه، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد.»
٤ سه‌رباز له دۆڵی شاخێ كوژران
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: «ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥، له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازی كه له ناوچه‌ی دۆڵی شاخێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد، چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. له شوێنێكی نزیكه‌وه گورزی توند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٤ سه‌رباز كوژراون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به پشتگیریی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان، به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ته‌رمی سه‌ربازه‌كان و سه‌ربازه برینداره‌كانی له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه. داگیركه‌ران هه‌مان ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆنیان به‌رفره‌وان كرد و ٤ی حوزه‌یران به‌بێ ئه‌نجام كشانه‌وه.»
له تاتوان ٣ سه‌رباز كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی تاتوانی به‌دلیس یه‌كینه‌یه‌كی داگیركه‌ران بووه‌ته ئامانجی چالاكییه‌كی گه‌ریلا.
«٤ی حوزه‌یران\١٤ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان له كوێستانی هۆپێی ناوچه‌ی تاتوانی به‌دلیس چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ریان كرد. دوای ماوه‌یه‌ك، هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٣ له دژی یه‌كینه‌كه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران.»
s.m