له برادۆست ته‌قینه‌وه ڕوویدا و له شه‌مزینانیش گه‌ریلاكان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌ك
له گردی كه‌ڤۆركه‌ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان له‌و شوێنه‌ی كه سه‌ربازانی توركیای لێ بوون، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و لایه‌نی كه‌م سه‌ربازێك كوژرا.
له گردی كه‌ڤۆركه‌ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان له‌و شوێنه‌ی كه سه‌ربازانی توركیای لێ بوون، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و لایه‌نی كه‌م سه‌ربازێك كوژرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌وه وه‌رمانگرتووه، شه‌وی ڕابردوو له گردی كه‌ڤۆركه‌ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان له‌و شوێنه‌ی كه هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ری لێن، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. ڕاگه‌یه‌ندرا كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژراوه و زۆر سه‌ربازیش بریندار بوون.
هه‌مان شه‌و گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له دژی سه‌ربازگه‌ی سه‌رارۆ-ی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌رباز كوژراون. تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی چالاكییه‌كه زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خراوه.
له‌گه‌ڵ هه‌مان چالاكیدا، گه‌ریلاكان ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان كرده ئامانج و چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه. ڕاگه‌یه‌ندرا كه له دوای چالاكییه‌كه سه‌ربازانی توركیا هه‌لیانكوتاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی شاری شه‌مزینان و گوله‌بارانی ماڵانیان كردووه، له ئه‌نجامدا منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵان بریندار بوو. ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا زانیاری زیاتر به‌ده‌ستنه‌خرا.
s.m