له زۆر شاری باشووری كوردستان داگیركاریی توركیا ئیدانه كرا
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان (ڕۆژی تێكۆشان دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا) له سلێمانی، كه‌ركووك، ڕانیه و چه‌مچه‌ماڵ چالاكی سازكران.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان (ڕۆژی تێكۆشان دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا) له سلێمانی، كه‌ركووك، ڕانیه و چه‌مچه‌ماڵ چالاكی سازكران.
له شاره‌كانی سلێمانی، كه‌ركووك، ڕانیه و چه‌مچه‌ماڵی باشووری كوردستان له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان ڕۆژی تێكۆشان له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا، چالاكی ساز كران. له چالاكییه‌كاندا هێرشه‌داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین و باشووری كوردستان ئیدانه كران.
چالاكییه‌كانی باشووری كوردستان به ده‌ستپێشخه‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان - ڕه‌ژاك، به‌ره‌ی دیموكراتیی گه‌ل و گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز به درووشمی «نا بۆ داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا» به‌ڕێوه‌چوون.
به‌شداربوان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕی وێرانكردن و داگیركاری ده‌كات و له دژی هه‌بوونی گه‌لی كورده له هه‌موو شوێنێك. هه‌روه‌ها داوا له پارت و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی جیهان كرا كه له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كورد و ئارامی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
هه‌ر له‌و چالاكییانه‌دا گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئیدانه كرا و داوا كرا به‌زووترین كات گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی بشكێنرێت.
s.m