لە ئەستەنبوڵ و ڕوحا ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی

ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بەردەوامە. لە ئەستەنبوڵ ٥ گەنجی هەدەپە و لە ڕوحاش سیاسەتمەدارانی دەبەپە و هەدەپە دەستگیرکران.

لە ئەستەنبوڵ لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا ٥ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.

لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ ١ی تەموز پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٩ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەیان دەستگیرکرا. دوای ئەوەی گەنجەکان دادگاییکران، ٥ گەنج ڕەوانەی زیندانکران و ٤ گەنجی تر بە کەفالەت ئازادکران.

لە ڕوحا ٣ کەس دەستگیرکران

لە ڕوحا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بەکر کاراگەچیلی ئەندامی ئەنجومەی پارتی دەبەپە، خدر ئۆکتای هاوسەرۆکی هەدەپەی وێرانشار و ئیحساک گوندوز بەڕێوەبەری ناوچەکە دەستگیرکران. راگەیەنرا کە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە سەما ئایشەئۆغلۆش دراوە.

هەرسێ سیاسەتمەدارە کوردەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترانەوە.

ف.ق