لە برادۆست پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵدرا

لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە هەرێمى برادۆست لە باشووری کوردستان چالاکی ئەنجامدرا.

بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتیوانیکردن لە چالاکوانانى مانگرتوو، لە هەرێمى برادۆست لە باشووری کوردستان چالاکییەک ئەنجامدرا.

دوێنێ شەو دەستەیەک لە ژنان لە گوندی باڵەکایەتیى برادۆست کۆبوونەوە و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵدرا.

ر.م