لە بەرەى دواوەوەی شەڕ تێدەکۆشن

بەرخۆدانى بێ هاوتای گەریلاکانى هەپەگە / پەژەئاستار لە دژى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە برادۆست بێ پسانەوە بەردەوامە.

بەرخۆدانى بێ هاوتای گەریلاکانى هەپەگە / پەژەئاستار لە دژى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە برادۆست بێ پسانەوە بەردەوامە.

بەرخۆدانى گەریلاکانى هەپەگە و یەژەئاستار لە دژی داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیاى فاشیست لە ناوچەی برادۆستى باشووری کوردستان بەردەوامە.

دڵشاد ئەرتۆش لە عەشیرەتى ئەرتۆش لە بەرەى دواوەوەى شەڕ تێکۆشان دەکات بۆ ئەوەى هاوکاری و پشتیوانیى بگەیەنێتە هاوڕێکانى کە لە بەرەى پێشەوەى شەڕدان. دڵشاد بەبی راوەستان بە شەو و ڕۆژ سەرقاڵى گەیاندنى ئاوە بە هاوڕێکانی.

گەریلایەکى تر بە ناوی دڵگەش، کە ٢٧ى حوزەیرانی ٢٠١٥ بەشداری ریزى گەریلا بووە و رایگەیاند، هەستى بە سیاسەتى سەرقاڵکارانە و فریودەرانەى دەوڵەتى تورکیا کردووە و بۆى دەرکەوتووە، کە تەنها رێگاى تێکۆشان بەرخۆدانە و لەبەر ئەوەش بەشدارى ریزى گەریلا بووە.

گەریلا دڵگەش لە ناوچەى پایزئاڤای وانەوە بەشداری ریزى گەریلا بووە و داواى لە گەنجانى پایزئاڤا کرد بەشدارى ریزەکانى گەریلا بن.

گەریلا دڵگەش ئەوەى بە بیرهێنایەوە، ئاشتى و رزگاری بۆ کوردستان تەنها بە بەشداربوون بۆ ناو ریزى گەریلاکان و تێکۆشان لە دژى دوژمن بەدی دێت، بۆ ئەوەش پێویستە گەنجان روو لە چیاکان بکەن.

ر.م