لە تەقینەوێکدا لە جولەمیرگ ٥جەردەوانی سوپای تورکیا کوژران وبرینداربوون

لە شەمزینان-ی سەربە جولەمێرگ لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی جەردەوانانی سوپای تورکیا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.

بەرەبەیانی  ئەمڕۆ لە شەمزیان-ی سەربە جولەمێڕگ لەکاتێکدا جەندرمەکانی سوپای تورکیا بەرەو ئەو هەرێمانە دەچوون کە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای تێدا بەڕێوە دەجێت، تەقینەوەیەکی گەورە لەسەر ڕێگاکەیان ڕوویدا.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ٢ جەردەوان کوژران و ٣ دیکە برینداربوون.

تا ئیستا  ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

ک-ش