لە حەفتانین و چەلێ ٢ سەنگەر لەناوبران و ٨ سەرباز سزادران

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە حەفتانین و چەلێ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەنگەر لەناوبران، چەکێکی ئەی٤ی قوڕس، چەکێکی ئۆبوس تێکشکێنران و ٨ سەربازی سزادران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک ١٦ی حوزەیران لەدژی هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە جموجووڵی داگیرکەری کرد. ١٠ی تەموز هێزە داگیرکەرەکان کاتژمێر ١٤:٠٠ بە پشتگیری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە گردی کارتال دەستی بە جموجووڵ کرد. هێزە داگیرکەرەکان کە ڕوویان کردە گردەکە، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلاکانمان بوونەوە. هێزەکانمان لە نزیکەوە بە شێوەیەکی کاریگەر لە یەکینەکانی دوژمنیاندا. لە چالاکیەکەدا بە پێی زانیاریەکانمان ٣ سەرباز سزادراون. لە لایەکی ترەوە هێزەکانمان لەدژی دوژمن ٣ چالاکی تری سوبۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی دوژمن کوژراون بەڵام بە تەواوەتی ژمارەیان نەزانراوە .هەر زانیاریەک لەبارەی شەڕ و بۆردومانەکانەوە بگاتە دەستمان بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.

٢ سەنگەر لەناوبران و ٥ سەرباز کوژران

١٠ی تەموز کاتژمیر ٠٤:٤٠ هێزەکانمان یەژاستار هێزە داگیرکەرەکانیان لە قەڕەقۆلی سەرزێری ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا بە بەهێزی لە سەرباز و سەنگەرەکانی دوژمندرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمیر ١٠:٤٠ لەدژی قەڕەقۆڵی گردی سۆر چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەکدا بە بەهێزی لە سەنگەرەکانی دوژمن درا و ٢ سەنگەر لەناوبران و چەکێکی ئەی٤ی قوڕس، چەکێکی ئۆبوس تێکشکێنران و ٥ سەربازیش سزادران.

لە جۆلەمێرگ ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری و شەڕ

١٤ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی چیای رەشکێی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. داگیرکەران ناوچەکەیان بۆردومان کرد و دواتر بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازیان بۆ ناوچەکە گواستەوە. لەنێوان هیزە داگیرکەرەکان و هێزەکانی ئێمەدا شەڕ ڕوویدا. هاوڕێکانمان کەمال و قەندیل کە بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد  و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، شەهید بوون.

فڕۆکە جەنگیەکان ئاڤاشینیان بۆردومان کرد

١١ی تەموز کاتژمێر ٠٨:٤٥ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری شەهید دیرەنی ئاڤاشینی هەرێمی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد."

ف.ق