لە سێ ڕۆژدا چوار کۆڵبەر کوژران و برینداربوون

هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان گروپێک لە کۆڵبەرەکانیان کردە ئامانج کرد و لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون و کۆڵبەرێکیش کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو لە سنوورەکانی دۆڵ مەیدانی سەربە پیرانشاری پارێزگەی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گروپێک کۆڵبەر کەوتوونەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە.

کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاندووە، کە هێزە چەکدارەکان دەستڕێژییان لەو کۆڵبەرانە کردووە، لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون و یەکێکیشیان کوژراوە.

دووان لەو کۆڵبەرە بریندارانە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان لە باشووری کوردستان و یەکی دیکەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراون.

کۆڵبەرنیوز ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکەی ئاشکراکردووە و ڕایگەیاندووە، کە ناوی کەمال محەمەدیی تەمەن ٢٦ ساڵە، کە باوکی دوو منداڵە و گیانی لە دەستداوە.

ک-ش