بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا ژمارەیەک کاسبکاری کورد لە ناوچەی دۆڵەمەیدانی سەربە پیرانشار کەوتوونەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێرانەوە و کراونەتە ئامانج.
لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئەسعەدە سوور کوژراوە و ٣ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیەندراوە، کە تەرمی ئەو کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار.
کۆڵبەرنیوز ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەە و ڕایگەیاندووە، کە ڤیدیۆی دۆزینەوەی تەرمی ئەسعەد سوور لەلایەن هاوڵاتیان و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیە.
جێگای ئاماژەیە، کە لە ١٠ ڕۆژی رابردوودا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ٢ کۆڵبەر کوژراون و ٨ دیکەش برینداربوون.
ک-ش