لە شاری مارسیلیا مەراسیمی پرسەی ٣ شەهیدی هەپەگە بەڕێوە چوو

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا مەراسیمی پرسەی ٣ شەهیدی هەپەگە بەڕێوە چوو کە لە ٣١ی ئایار لە ناوچەی جۆلەمێرگ شەهید ببوون.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا پرسەی هەر یەک لە شەهیدان بروسک ئامەد (بارش بارداکچی)، هارون ئۆزگور (ئەنگین دەنیز) و کاوە روستەم (خەلیل ناهسەن) بەڕیوە چوو کە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە رووبەرووبوونەوەی سوپای داگیرکەری تورک شەهید ببوون. مەراسیمی پرسەکە لە لایەن خانەوادەی شەهید ئامەد بروسکەوە رێکخرا.

لە مەراسیمەکەدا جگە لە  وێنەی شەهیدان، پۆستەری عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیش هەڵواسران.

کوردستانیان سەرەخۆشیان لە خانەوادەی شەهیدان کرد.

ز.ش