لە ٣٠ هەرێمی جولەمێرگ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

ڕژیمی ئاکەپە و مەهەپە لە ٣٠ ناوچەی سەربە جولەمێرگ-ی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاند.

دەسەلاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە بە نزیک بونەوە بە وادەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕزەخت و فشارەکانیان لەسەر ناوچە کوردییەکان توندتر دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پارێزگاری تورک-ی جولەمێرگ، ٣٠ ناوچەی لەو پارێزگایەدا وەک ناوچەی تایبەتی ئاسایش ڕاگەیاند و بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی تێیاندا قەدەغەکرد.

جێگای ئاماژەیە، کە هەفتەی ڕابردووش سوپای تورک بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی لە سەرتاسەری پارێزگای جولەمێرگ قەدەغە ڕاگەیاندبوو.

ک-ش