لە چەمچەماڵ و هەوارامان کەمپینی ئیمزاکۆکردنەوە بەردەوامە

لە قەزای چەمچەماڵ و هەرێمی هەورامانی باشووری کوردستان، کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمرا بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە باشووری کوردستان کە بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بڕۆخێ'ی سەرفەربەری حەفتانیندا دەستپێکرا، بەردەوامە.

چەمچەماڵ

 لە قەزای چەمچەماڵ گەنجان دوێنێ شەو ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و لە بازار، کۆڵان و پارکەکان دەرستیان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کرد.

لەسەر ناوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئاڤان محەمەد قسەی کرد و وتی،"ئێمە بە پێسەنگایەتی ژنان گەنج دەستمان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کردووە. ئێمە بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک دەستمان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کردووە. هیوامان وایە کە نوێنەرانی هەرێم و عێراق بێدەنگ نەبن. ئێمە سوورن لەسەر ئەوەی کە داگیرکەری بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت."

گەنجان دوێنێ شەو ٣٠٠ ئیمزایان کۆکردەوە و هەڵمەتە بەردەوامە.

هەورامان

لە گوند و ناچەکانی هەورامانیش کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا بەردەوامە.

گەنجێک بە ناوی ڕێکان جەنگی جەوهەر لەبارەی داگیرکەری تورک وتی،"دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم دواییانەدا دەیەوێت باشووری کوردستان داگیر بکات. من وەک گەنجێکی زۆر نیگەرانم. داگیرکەری دۆخێکی زۆر نەخۆشە. پێویستە لەدژی ئەوە یەکێتی نێوانمان پتەو بکەین."

گەنجان لە گەندەکان و سەیرانگاکانی هەورامان دەستیان بە کەمپینی ئیمزا کۆکردنەوە کرد.

کەمپینی کۆکردنەوەی ئیمزا لە سەرانسەری باشووری کوردستان بەردەوامە.

ف.ق