مانگرتنی شۆفیری بارهەلگرەکان لە ئێران بەردەوامە

مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران ئەمڕۆ لە هەفتەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، مانگرتنەکە شارەکانی کرماشان، کەنگاوەر، سنە، دیواندەرە ، سەقز و مەریوانیش-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ هەفت ڕۆژە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران دەستیان داوەتە مانگرتن لە کارکردن.بەگوێرەیسەرچاوە هەرێمییەکان،شۆفێرانی سنە، کرماشان، کەنگاوەر، دیواندەرە، سەقز ومەریوان چونەتە ڕێزی مانگرتوانەوە.

سەڕەڕای ئەوەی کە لە ڕۆژانی ڕابردودا هەندیک لە میدیاکانی سەربە ڕژێمی ئێران ڕایان گەیاندبوو کە مانگرتنی شۆفێرەکان کۆتای پێهاتوە، بەڵام مانگرتنی شۆفێران وبەردەوامی هەیە تا دێت بەرفەراوانتر دەبێت.

هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە چەندین پارێزگا هەوڵی شکاندنی مانگرتنەکەیان داوە، هێزەکانی حکومەت لە پارێزگای بەندەر عەباس گازی فرمێسکڕێژیان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، لە پارێزگای ورمێش هێرشەکە ڕووبەڕووی شۆفێرەکان بووەتەوە.
لە دیمەنەکاندا دەر دەکەوێت کە بە هۆی مانگرتنی تانکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی لە پاڵاوگەکانەوە بۆ بەنزینخانەکانی شارەکانی ئێران ، ڕیزی ئۆتومبێلەکان لە چاوەڕوانی بەنزیندا گەیشتووەتە چەندین کیلومەتر.مانگرتنەکە لە هەفتەمین ڕۆژی خۆیدایە و سەرتاسەری ئێرانی گرتووەتوە و هاتووچۆ و گواستنەوە لە ئێراندا تووشی گرفتی گەورە کردووەتەوە  .

سەرەرای بەلینی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆ زیادکردنی کرێ باری بارهەلگرەکان تا ئیستا مانگرتووان سوورن لەسەر جێبەجێ کردنی هەموو خواستەکانیان.

ک-ش