ناسر یاگزی مانگرتوو بەهۆی تێکچوونى باری تەندروستیییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

ناسر یاگز بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە و بەهۆی خراپبوونى باری تەندروستییەەو شەوی رابردوو کاتژمێر ٢١:٠٠ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى پار لە شاری هەولێر.

ناسر یاگز ئەندامى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) دوێنێ شەو لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا و لە ٧٣هەمین رۆژی مانگرتنە بێسنوورەکەیدا بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، باری تەندروستیى تێکچوو و بەو هۆیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى پار.  

ناسر یاگز لە نەخۆشخانە قبوڵی نەکرد موغەزەیى بۆ هەڵبواسرێت و دواى ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانەکە گەڕایەوە بۆ شوێنى مانگرتنەکەى لە نوێنەرایەتیى هەدەپە لە شاری هەولێر.

ناسر یاگز ئەمڕۆ لە ٧٤هەمین رۆژی مانگرتنەکەیدایە و لە کاتى گەڕانەوەیدا بۆ نوێنەرایەتیى هەدەپە لە هەولێر رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لەسەر بەرخودانەکەى.

ر.م