هاوسه‌رۆكی كۆدار: ئامانجمان ئێرانێكی دیموكراتی و كوردستانێكی ئازاده
هاوسه‌رۆكی كۆدار ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران مه‌یلی بۆ دیموكراتیبوون هه‌یه، پێویستی به گوتار و سیاسه‌تێكی نوێ هه‌یه.
هاوسه‌رۆكی كۆدار ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران مه‌یلی بۆ دیموكراتیبوون هه‌یه، پێویستی به گوتار و سیاسه‌تێكی نوێ هه‌یه.
فوئاد بێریتان هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان - كۆدار له میانی لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF ده‌ستنیشانی كرد كه له ئێران نه‌ریتێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری هه‌یه.
بێریتان گوتیشی: «به‌هاكانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له بناغه‌ی به‌ها كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به پته‌وی هه‌ن. كولتوورێكی دیموكراتی و ئازادیپارێزیش هه‌یه. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڵێت له ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا نه‌ریتی ئازادیپارێز و دیموكراتی نییه.»
«مێژووی كۆن له لایه‌كه‌وه، له شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ئه‌و شۆڕشه‌ش كه شای ئێران شكستی پێهێنا، تایبه‌تمه‌ندیی به‌رچاوی دیموكراتی هه‌ن. له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هۆشیارییه‌كی به‌رچاوی دیموكراتی هاته ئاراوه. له ئێران شۆڕشی دیموكراتی ڕوویدا. ئه‌م شۆڕشه هه‌ست و كاراكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێرانی به به‌رفره‌وانی گۆڕی. كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌ی كۆیلایه‌تی سه‌ر بۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی دانانه‌وێنێت. مه‌یلی بۆ خۆڕێكخستن و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی هه‌یه.»
فوئاد بێریتان سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر زه‌ختی ڕژێمی ئێستای ئێران له دژی كوردان و گوتی: به گوته‌ی «ڕێژم زه‌خت له گه‌ل ده‌كات»، نابێت كه ئێمه ڕاستیی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران نه‌بینین.
«ئه‌وانه‌ی بۆ دیموكراتی تێده‌كۆشن، ده‌یانه‌وێت ئێران به‌دیموكراتی بكه‌ن و كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی دیموكراتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئێرانێكی دیموكرات بئافرێنن. مه‌رجه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆبژێكتیف و ڕاسته‌قینه سه‌یری بارودۆخی ئێران بكه‌ین. مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌مه به ئاسووده‌یی بڵێت: له‌نێو وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، له دوای كوردستان، له دوای ڕاستیی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه زۆرترین مه‌یلی بۆ به‌ها دیموكراتییه‌كان و دیموكراتیبوون هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه.»
هاوسه‌رۆكی كۆدار ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌وان وه‌ك كۆدار چاره‌سه‌ریی سیاسیی پرسی كورد به‌شێوه‌ی به‌دیموكراتیبوونی ئێران هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. گوتیشی: «باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م هه‌نگاوه كه له ئێران بكرێت ئه‌وه‌یه، هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چالاك بكرێن، له ئێران به ڕیفۆرم ڕێ له به‌رده‌م دیموكراتیبوون بكرێته‌وه و پرسی كورد به‌تایبه‌تی و پرسی هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی دیموكراتی چاره‌سه‌ر بكرێت. بێگومان پڕۆسه‌ی به‌دیموكراتیبوونی ئێران بۆ ئازادیی گه‌لی كوردیش ده‌رفه‌تی گرینگ پێشكه‌ش ده‌كات.»
بێریتان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌نێو ژیانی كولتووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران‌دا كۆتایی به دواكه‌وتوویی بێنین كه دینامیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوده‌بات. گوتی: «ئه‌مه به عه‌قڵیه‌تی جیهانی ڕۆژئاوا ناكرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هائه‌رێنییه‌كانی ئێران، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستیی مێژوویی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كرێت.»
فوئاد بێریتان هاوسه‌رۆكی كۆدار له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ستنیشانی كرد كه به‌دیموكراتیبوون له ئێران و تێكۆشانی ئازادی، له‌نێو هه‌لومه‌رجی ئێران‌دا ڕووده‌دات. ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش پێویسته ئه‌مه ببینێت و به گوتارێكی نوێ، به سیاسه‌تێكی نوێ، به زمانێكی نوێ، تێكۆشانی دیموكراتی پێشبخات.
بێریتان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه گه‌ریلا وه‌ك گه‌ره‌نتیی ئازادی و دیموكراتی به‌رده‌وام ده‌مێنێت و هێزێكی پاراستن ده‌بێت. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «له دژی هه‌ر جۆره هێرشێك، گه‌ریلا گه‌ل و به‌هاكانی گه‌ل ده‌پارێزێت. هه‌ر تێكۆشانێك به‌بێ پاراستنی ڕه‌وا، به‌تایبه‌تی له شوێنێكی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، به مانای ئه‌وه دێت كه مرۆڤ به‌رخ ڕاده‌ستی گورگ بكات.»
فوئاد بێریتان ڕاشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هێزه‌كانی پاراستنی ڕه‌وا، گرینگه كه خۆڕێكخستنی دیموكراتی به‌هێز بكرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای تێكۆشانی دیموكراتی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئێران، له‌پێناو ئامانجی ئێرانی دیموكراتی و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و دیموكراتیی فیدڕاڵ، تێكۆشان گه‌شتر بكرێت.
s.m