هاوسەرۆکانی شارەوانی ساریجانی هەپەدە دەستگیرکران

بەکر پۆڵات و جانان تاغتەکین هاوسەرۆکانی شارەوانی شاروچکەی ساریجانی هەدەپە دەستگیرکران.

بەکر پۆڵات و جانان تاغتەکین هاوسەرۆکانی شارەوانی شاروچکەی ساریجانی ناوچەی دەپی خارپێت دەستگیرکران.

بە پێی زانیاریەکان پۆلیسی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانی و هەردووکیان و محەمەد ساری بەڕێوەبەری هەدەپە دەستگیرکراون. باڵەخانەی شارەوانیش لە لایەن سەربازانەوە گەمارۆ دراوە.

وەک دەیان شارەوانی تری هەدەپە، چاوەڕێ دەکرێت ئاکەپە لە جێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ساریجانیش قەیوم دابمەزرێنێت. هاوسەرۆکانی شارەوانی تا ئێستاش لە قەڕەقۆلی پۆلیس دەستبەسەرن.

ف.ق