هاوڵاتیانی گرێ سپی لە دژی داگیرکەران لە خۆڕاگریدان

هاوڵاتیانی ناوچەی گری سپی کە لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانەوە داگیر کراوە، لە دژی کردەوەکانی داگیرکەران کە دەغل و دانی خەڵکی ناوچەکە دەرفێنن، بەردەوامن لە چالاکیەکانیاندا.

بە پێی هەواڵێکی  ANHAهاوڵاتیە مەدەنیەکانی ناوچەی گرێ سپی چالاکیەکیان ئەنجامدا و دروشمی 'دزەکان قڕدەکەوە'یان لە دژی دەوڵەتی تورک وتەوە.

هاوڵاتیانی ناوچەکە لە دوێنەوە بە هۆی سەپاندنی لیرەی تورکی، دروستکردنی قەیرانی ئابوری و دزینی دەغل و دانیان، چالاکی رسواکردن ئەنجام دەدەن.

هاوڵاتیان داوا دەکەن ئەو ئەنجومە هەرێمیانەی لە لایەن داگیرکەرانەوە دروست کراون، هەڵوەشێنرێنەوە و هێزی داگیرکەران خاکەکەیان بەجێ بهێڵن.

ز.ش