ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په به گوڕوتینه‌وه به‌شداری له پڕۆسه‌كه ده‌كات و جگه له كاندیدكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، سه‌دان كه‌سیشی كاندید كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.
نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له باشووری كوردستان هاوشێوه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن كردووه. تیمه‌كانی هه‌ده‌په هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له باشووری كوردستان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، ببه‌نه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
عابد ئیکە، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان، بە ڕۆژ نیووزی ڕایگه‌یاند، هەدەپە هه‌وڵده‌دات هاوكاری ده‌نگده‌ران بكات بۆ ئەوەی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت لە ٢٤ی حوزەیراندا دەنگی خۆیان بدەن. گوتیشی: ئەوانەی کە ناتوانن لە کونسوڵخانەی تورکیا له هه‌ولێر ده‌نگ بده‌ن، هه‌ده‌په هاریكارییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بچنه باكووری كوردستان و ده‌نگی خۆیان له‌وێ بده‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه.
عابد ئیکە، ده‌ستنیشانی كرد كه دەنگ گرنگییەکی زۆری هەیە و دەتوانین بڵێین هەر دەنگێک چارەنووسی گەلەکەمان دەگۆڕێت. ڕەنگە هەر پەرلەمانتارێک بە دەنگێک گۆڕانکاری لە کەوتن و سەرکەوتنیدا بکرێت.
«لە تورکیادا دوو هاوپه‌یمانه‌تی دروست بووە، یەکێکیان ئاکەپە - مەهەپەیه و ئه‌وی دیكه‌شیان جەهەپە و لایەنەکانی دیکە. هەموویان پێکەوە دەست لەنێو دەست لە دژی هەدەپە و کوردان کار دەکەن، هه‌وڵده‌ده‌ن ڕێگری له سه‌ركه‌وتنی كوردان بكه‌ن.»
ئیكه داوای پشتیوانی له گه‌لی باشووری كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: وەک چۆن لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ گەل چووە باکوور بۆ پشتیوانی، بە هەمان شێوەش داوا لە خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق دەکەین کە بە هەموو چین و توێژ و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگه‌کانەوە، ئەگەر بە مەعنەویش بێت ببنە پشتیوانییەکی باش بۆ هه‌ده‌په.»
سەبارەت بە كار و خه‌باتی هه‌ڵبژاردن لە هەولێر، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی هەدەپە ڕایگه‌یاند: ماڵ به ماڵی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێین كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موویان به‌شداری بكه‌ن و له كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر ده‌نگ بده‌ن. هه‌روه‌ها چەند کۆمیتەیەکی ڕێکخستن و تەکنیکیمان دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ناتوانن له باشوور ده‌نگ بده‌ن، بیانبه‌ینه باكووری كوردستان و تورکیا، هه‌روه‌ها بشیانگه‌ڕێنینه‌وه.
s.m