هه‌په‌گه: له باكووری كوردستان ٢٢ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له باكووری كوردستان هێزه‌كانی گه‌ریلا گورزیان له سوپای توركیای داگیركه‌ر داوه و ٢٢ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له باكووری كوردستان هێزه‌كانی گه‌ریلا گورزیان له سوپای توركیای داگیركه‌ر داوه و ٢٢ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌كانی شه‌مزینان و چه‌لێی جۆله‌مێرگ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه‌كانی گه‌ریلا گورزی كوشنده‌یان له سوپای توركیا داوه و ٢٢ سه‌رباز كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان له جۆله‌مێرگ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
هێزه‌كانمان له ١ی حوزه‌یران\١١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٠، هێرشیان كرده سه‌ر داگیركه‌رانی سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ. له ٦ قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر، شوێنی حه‌وانه‌وه و سه‌ربازانی سه‌ر گرده‌كه درا. له ئه‌نجامدا شوێنێكی حه‌وانه‌وه و ٢ سه‌نگه‌ری دوژمن ڕووخێندران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ١١ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه-ی چه‌لێ. چالاكییه‌كه له ٢ قۆڵه‌وه ئه‌نجامدرا، ٢ سه‌نگه‌ر ڕوخێندران و ٦ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له دۆڵی گرانا به‌ره‌و هه‌رێمی گۆڤه‌ندێ-ی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ «ڕێگه‌ی ئه‌منی» دروست بكات. هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٩:٣٠ هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ڕێگه‌یان دروست ده‌كرد. له شوێنێكی نزیكه‌وه له سه‌ربازه‌كان و بلدۆزه‌رێكیان دا كه ڕێگه‌یان دروست ده‌كرد. له چالاكییه‌كه‌دا بلدۆزه‌ره‌كه و ئه‌و چه‌كانه‌ی كه تیایدا بوون، تێكشكێندران. هه‌روه‌ها ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ٢ سه‌ربازیش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه سه‌ربازه‌برینداره‌كان و ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی خۆیان به كۆپته‌ری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانه‌كانی عوسمانییه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانمان له دۆڵی شه‌هید باهۆز چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان كرد و ڕۆژی ١ی حوزه‌یران\١١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٧ له یه‌كینه‌كه‌یان دا. له نزیكه‌وه گورزی توند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و سه‌ربازێك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی دۆڵی ئارێ و ده‌وروبه‌ری گردی لێلیكان-یان كرد له هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان.
s.m