هه‌په‌گه: له برادۆست گورزی توند له داگیركه‌ران درا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان دوێنێ گورزی توند له هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر دراوه و لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان دوێنێ گورزی توند له هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر دراوه و لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی دوێنێی گه‌ریلا له سنووری باشووری كوردستان و باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: له هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان گورزی توند له سوپای توركیای داگیركه‌ر دراوه و لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان له جۆله‌مێرگ و باشووری كوردستان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان. زانیاری ورد ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان:
له ده‌وروبه‌ری دۆڵی عه‌لی درێژ-ی هه‌رێمی برادۆست له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان، هێزه‌كانمان چاودێری یه‌كینه نهێنییه‌كانی دوژمنیان كرد كه له‌سه‌ر چه‌ند گردێك ده‌گه‌ڕان. له دوای ماوه‌یه‌كی درێژ چاودێریكردن، هێزه‌كانمان كاتژمێر ٨:٣٠ له گردێكی نزیك دۆڵی عه‌لی درێژ هێرشیان كردنه‌سه‌ر. له ٢ قۆڵه‌وه و له‌نزیكه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا، له ئه‌نجامدا ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
هێزه‌كانمان له‌وێ چوونه سه‌ر ته‌رمی سه‌ربازه‌كان و ٢ چه‌كی جۆری HK-33، چه‌كێكی جۆری BKC (بی كه‌ی سی)، دووربینێك، جیهازێكی دیاریكردنی ئامانج و زۆر كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی سه‌ربازییان له‌سه‌ر سه‌ربازه كوژراوه‌كان هه‌ڵگرته‌وه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له سه‌ربازانی دۆڵی عه‌لی درێژ كرد. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانی كۆپته‌ری جه‌نگیی جۆری كۆبرا، به كۆپته‌ری سكۆرسكی ته‌رمی سه‌ربازه‌كان و سه‌ربازه برینداره‌كانی له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٨:٣٠ له دژی داگیركه‌رانی سه‌ر گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا و سه‌ربازێك كوژرا.
كاتژمێر ١٢:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی بایراك-ی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٥ له گردێكی نزیك گوندی بێزه‌نۆ-ی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ، چالاكییه‌كیان له دژی سه‌ربازانی دوژمن ئه‌نجامدا. له ٣ قۆڵه‌وه گورزیان له سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن دا و له ئه‌نجامدا سه‌نگه‌رێك و ٢ چادر تێكدران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژراون.
s.m