هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ و سیده‌كان ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژران
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان، ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژران.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان و جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان، ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و زانیاری به‌رفره‌وانی دا ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ٢٤ تا ٢٨ی ئایار\٣ تا ٧ی جۆزه‌ردان و ڕایگه‌یاند: چالاكییه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا ئه‌نجامدراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له شه‌مزینان ٤ سه‌رباز، له مه‌یدانه‌كانی جۆله‌مێرگ ٦ سه‌رباز و له سیده‌كان-یش ٥ سه‌ربازی توركیا كوژراون. گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له چه‌لێ و به‌دلیس-یش چالاكی ئه‌نجامدراون، به‌ڵام هێشتا زانیاری وردیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
له شه‌مزینان ٤ سه‌رباز كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد كه له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ چالاكییان له دژی سه‌ربازگه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه.
«٢٨ی ئایار\٧ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١١، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازگه‌ی تسێی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ چالاكییان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و حه‌شارگه‌كانی سه‌ربازگه‌كه دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕۆژی ٢٨ی ئایار\ ٧ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩:١٠ گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه هێرشیان كردۆته سه‌ر داگیركه‌رانی سه‌ر گردی كۆرینه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ. به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
٥ سه‌رباز له ئه‌ڤدلكۆفی كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧:٢٠ له دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی ئه‌ڤدلكۆفیی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان بوون، چالاكی ئه‌نجامدراوه.
«له‌م چالاكییه‌دا گورزی توند له سه‌نگه‌ر و چادره‌كانی دوژمن درا، ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٥ سه‌رباز كوژران. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ده‌وروبه‌ریان كرد.»
له به‌دلیس چالاكی دژی خاڵی پشكنین
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ٢٨ی ئایار\٧ی جۆزه‌ردان چالاكییه‌كی دیكه له به‌دلیس ئه‌نجامدراوه.
«كاتژمێر ١٠:٢٠ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تاتوان و خیزان خاڵی پشكنین دابنێت، چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا و ده‌ستڕێژیی گوله له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن كرا. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن كه هه‌وڵی ده‌دا خاڵی پشكنین دابنێت، ناچار بوو بكشێته‌وه.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، ڕۆژی ٢٧ی ئایار\٦ی جۆزه‌ردان سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر هه‌وڵی داوه به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌رباز له سه‌ربازگه‌ی بیلگه‌چی ناوچه‌ی پولوری دێرسم دابه‌زێنێت، به‌ڵام هێزه‌كانی گه‌ریلا گورزیان له كۆپته‌ره‌كان وه‌شاندووه.
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا دێرسم-دا، هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٧:٢٠ گورزیان له‌و كۆپته‌رانه وه‌شاند كه هه‌وڵیان ده‌دا سه‌رباز دابه‌زێنن. كۆپته‌رێك كه گورزی لێ درا، به‌بێ دابه‌زاندنی سه‌ربازه‌كان، ناچار بوو له هه‌رێمه‌كه دوور كه‌وێته‌وه.»
له مه‌یدانه‌كانی جۆله‌مێرگ ٦ سه‌رباز كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد كه ڕۆژی ٢٥ی ئایار\٤ی جۆزه‌ردان له دۆڵی كۆنترانس-ی جۆله‌مێرگ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا ئه‌نجامدرا و له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا گه‌ریلاكان هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی نهێنی.
«كاتژمێر ١٨:٠٠، هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی نهێنی كه به‌شداربوو له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، چالاكییان ئه‌نجامدا. له نزیكه‌وه گورز له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ٦ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
له چه‌لێ چالاكی
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ٢٤ی ئایار\٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٠٠:١٠ و ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی دوژمن له‌سه‌ر گردی شوندرێی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ٢ چالاكییان ئه‌نجامدا. له سه‌نگه‌ر و حه‌شارگه‌كانی دوژمن درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
s.m