هه‌په‌گه: له لێلیكان، به‌رواری، گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ ٢٦ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له لێلیكان، به‌رواری، گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر، ٢٦ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له لێلیكان، به‌رواری، گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر، ٢٦ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی دوێنێی گه‌ریلا له لێلیكان، به‌رواری، گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ٢٦ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراون. هه‌روه‌ها گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بووه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
له لێلیكان ٦ سه‌نگه‌ر تێكدران و ١٩ سه‌رباز كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان له ٢٩ی ئایار\٨ی جۆزه‌ردان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدان. ورده‌كاری چالاكییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
كاتژمێر ١٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكانی هه‌رێمی سیده‌كان، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له نزیكه‌وه، له ٤ قۆڵه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن، ٦ سه‌نگه‌ر و حه‌شارگه‌ی دوژمنیان تێكداوه، ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ١٩ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. له‌م چالاكییه‌دا هه‌ڤاڵی ئێمه شاهان تۆلهلدان شه‌هید بووه كه قاره‌مانانه چووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن. له دوای چالاكییه‌كه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری گردی لێلیكان-یان بۆردومان كرد.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان:
ناسناو: شاهان تۆلهلدان |
له كاتژمێر ١٤:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی هێزه‌كانی دوژمن كه له‌سه‌ر گردی لێلیكانن، چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا هێزه‌كانمان له ٢ قۆڵه‌وه له دوژمنیان داوه و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌ربازێكی دوژمن كوژراوه.
له گه‌ڤه‌ر ٤ سه‌رباز كوژران
كاتژمێر ١٩:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی دوژمن له گردی ئه‌ڤلیا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڤه‌گه‌ر-ی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوونكراوه‌ته‌وه ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژراون.
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٥:٣٠ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی كورۆشینۆ-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییان ئه‌نجامداوه. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژراو و بریندار بوون.
له به‌رواری ٢ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، له ٢٩ی ئایار\٨ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٥ له دژی سه‌ربازگه‌ی ئۆسیان-ی به‌رواریی سێرت چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. له‌م چالاكییانه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران.
له ٢٨ی ئایار\٧ی جۆزه‌رداندا، هێزه‌كانمان ئامێرێكی ئاسمانیی بێفڕۆكه‌وانیان كرده ئامانج كه به‌سه‌ر هه‌رێمی گارا-ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیادا ده‌سوڕایه‌وه. له‌م چالاكییه‌دا ئامێره‌كه گورزی لێ درا و له مه‌یدانه‌كه دوورخرایه‌وه.
s.m