هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له دوای ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ك له دژی سه‌ربازگه‌یه‌كی شه‌مزینان، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له دوای ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ك له دژی سه‌ربازگه‌یه‌كی شه‌مزینان، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلا له ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان پێشتر لێدوانی دابوو. ئه‌مڕۆش له ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوێ‌دا، ئاشكرای كرد كه له دوای چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكان، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركیا ده‌ستیپێكردووه و شه‌ڕێكی سه‌خت هاتۆته ئاراوه، له ئه‌نجامدا ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان، له دوای چالاكیی دژ به سه‌ربازگه‌ی گه‌ڕه‌كی ئه‌لدێ له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ، هێزه‌كانی كۆماری توركیای داگیركه‌ر ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد و ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانمان له دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه چالاكییان كردووه. له چالاكی و شه‌ڕدا، ٣ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌ت كوژرابوون و ٨ی دیكه‌شیان بریندار بووبوون. هه‌ڤاڵه‌كانی ئێمه كولیلك و ڕێزان كه قاره‌مانانه و فیداكارانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: كولیلك دیلان |
ناسناو: ڕێزان ڕووكه‌ن |
كولیلك دیلان
هه‌ڤاڵی ئێمه كولیلك دیلان له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له سێرت له‌دایكبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كۆچیان كرد بۆ شاره‌كانی توركیا، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه به‌هاكانی وه‌ڵاتپارێزی پاراست. هه‌ڤاڵمان كولیلكیش له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا وه‌ها گه‌وره بوو و هه‌ستی وه‌ڵاتپارێزیی زۆر گه‌وره بوو. كاتێك كه دوژمن به ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش هێرشی كرده سه‌ر گه‌ل و به‌هاكانی كوردان، هه‌ڤاڵی ئێمه كولیلك هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان و له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه هه‌وڵی دا ببێته گه‌ریلایه‌كی شاره‌زا. به ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژن-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ خۆی ڕازانده‌وه و بوو به گه‌ریلایه‌كی سه‌ركه‌وتووی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد). بوو به یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شدارییان كردووه له شه‌ڕی ٣ ساڵی ڕابردوو دژی فاشیزمی كۆماری توركیا. له هه‌ر شوێنێك مایه‌وه، به‌فیداكارانه به‌شداری خه‌بات بوو.
ڕێزان ڕووكه‌ن
هه‌ڤاڵی ئێمه ڕێزان ڕووكه‌ن له ناوچه‌ی كاراچۆبان-ی ئه‌رزرۆم له‌دایكبوو. له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز گه‌وره بوو و هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ڕه‌نجده‌ریی ناسی. كاتێك كه له بواری بیناسازیدا كرێكاری ده‌كرد، جێگه‌ی خۆی له‌نێو كاری گه‌نجاندا گرت. دواتر به‌شداری كرد له كاری چه‌كداری. له دژی زه‌ختی توندی دوژمن له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چالاك تێبكۆشێت، هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا.
به‌تایبه‌تمه‌ندییه فیداكار و ڕه‌نجده‌رانه‌كه‌ی خۆی، هه‌میشه له‌پێشه‌وه بوو. به هه‌ڵوێستی تێگه‌یشتوانه و دڵپاكانه، كاریگه‌ری له ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌كرد. به هه‌ستی به‌هێزی وه‌ڵاتپارێزی به‌شداری كرد له ڕیزه‌كانی تێكۆشان و هه‌وڵی دا ببێته میلیتانێكی باشی ڕێبه‌ر ئاپۆ. له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به گه‌ریلایه‌كی شاره‌زا. له هێڵی شه‌مزینان له شه‌ڕی دژ به دوژمن‌دا ڕه‌نجێكی گه‌وره‌ی دا.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، هه‌په‌گه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هید و گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كات.
«ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌تا كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین كه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیده‌كانمانه، به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان.»
s.m