هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨\٤ی جۆزه‌ردان له شه‌مزینان شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨\٤ی جۆزه‌ردان له شه‌مزینان شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ٢٥ی ئایار\٤ی جۆزه‌ردان له ئه‌نجامی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له شه‌مزینان شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په، له ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌كاردێنێت و له كوردستان شه‌ڕێكی قورس ده‌كات. له شه‌ڕه‌كه‌دا كه به هێرشی قڕكردن به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا به به‌رخۆدانێكی بێ وێنه ڕێگری له هه‌موو پیلانه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ن. به‌م به‌رخۆدانه داستانییه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا كه ئه‌مڕۆ له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان جێگیرن، شه‌ڕێكی قاره‌مانانه له دژی دوژمن ده‌كرێت. به‌رخۆدانی فیدایی هێزه‌كانی گه‌ریلامان كه گورزی توند له دوژمن ده‌ده‌ن، دوژمنیان تووشی شۆك كردووه و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌یان هێناوه‌ته ئاستی له‌ناوچوون. هه‌ڵوێستی هه‌ر هه‌ڤاڵێكی ئێمه كه له‌نێو تێكۆشانی ئازادی‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی شه‌ڕی كرد و شه‌هید بوو، دڵنیاییه بۆ داهاتووی گه‌لی كورد. یه‌كێك له به‌رخۆدانه مێژووییه‌كانی هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨\٤ی جۆزه‌ردان له مه‌یدانی شكێرا سپی سه‌ر به هه‌رێمی گه‌لیشیم-ی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ ڕوویدا. له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵانی ئێمه ئارژین، زه‌ینه‌ب، فرات، مه‌هسووم و مه‌زڵووم قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: ئارژین ڕۆناهی |
ناسناو: فرات ماهیر |
ناسناو: مه‌هسووم ئینتیقام: |
ناسناو: مه‌زڵووم كاراكۆچان |
ناسناو: زه‌ینه‌ب ڕۆژدا |
s.m