هه‌په‌گه: ١٥ سه‌رباز و كۆنترایه‌ك كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له باشووری كوردستان، ئامه‌د، جۆله‌مێرگ، شرنا‌خ و سێرت گورزێكی دیكه‌یان له سوپای توركیای داگیركه‌ر دا. له ئه‌نجامدا ١٥ سه‌رباز و كۆنترایه‌كی توركیا كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له باشووری كوردستان، ئامه‌د، جۆله‌مێرگ، شرنا‌خ و سێرت گورزێكی دیكه‌یان له سوپای توركیای داگیركه‌ر دا. له ئه‌نجامدا ١٥ سه‌رباز و كۆنترایه‌كی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ٢٩ی ئایار\٨ی جۆزه‌ردان تا ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان، ١٥ سه‌رباز و كۆنترا (دژه‌گه‌ریلا)یه‌ك كوژران.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكیی به‌هێزیان ئه‌نجامدان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا:
له شه‌مزینان سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٣ له دژی ئه‌و سه‌ربازه داگیركه‌رانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی به‌زه‌لێی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد، له گردی شكێره ڕه‌ش چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥:٢٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی هه‌مان ئۆپه‌راسیۆن چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه ته‌رم و سه‌ربازه‌برینداره‌كانی خۆیان به كۆپته‌ری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه.
له به‌زه‌لێ ٤ سه‌رباز كوژران و ٣ سه‌ربازیش بریندار بوون
هێزه‌كانمان «یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار» كاتژمێر ١٧:٤٠، له ناوچه‌ی بۆخازا چه‌تا-ی ناوچه‌ی به‌زه‌لێی شه‌مزینان هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر. له‌م چالاكییه‌دا كه گورزی توند له شوێنێكی حه‌وانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا، ٤ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد.
كاتژمێر ٥:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن دا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
٣ سه‌ربازی توركیا له برادۆست كوژران
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٨:٣٠ هێرشیان كرده سه‌ر داگیركه‌رانی گردی ئه‌ڤدلكۆفیی هه‌رێمی برادۆستی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان. له شوێنێكی نزیكه‌وه گورزیان له سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن دا و له ئه‌نجامدا ٣ سه‌نگه‌ر تێكدران و ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
٢ چالاكی له دهێ
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٧ له گردی سه‌ربازگه‌ی شوخا-ی ناوچه‌ی دهێی سێرت چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧ له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا، له نزیك گوندی ئه‌سكی ئه‌رووح-ی دهێ چالاكییه‌كیان له دژی وێستگه‌یه‌كی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا وێستگه‌كه ڕووخێندرا.
له شرنا‌خ و ئامه‌د ٦ سه‌رباز و كۆنترایه‌ك كوژران
٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانی چه‌مێ خه‌چكێ-ی ناوچه‌ی قلابانی شرنا‌خ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٨:١٥ له نزیك دۆڵی گۆسن له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌ربازێكی دوژمن كوژراوه. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی پێهات.
٢٩ی ئایار\٨ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٣، هێزه‌كانمان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كامیۆنێك كه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان بۆ سه‌ربازگه‌ی هه‌گاسۆری ناوچه‌ی هێنێی ئامه‌د ده‌برد. شۆفێری كامیۆنه‌كه له دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه هۆشداری پێدرا، ئازاد كرا. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه له هه‌رێمه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ٣٠ی ئایار\٩ی جۆزه‌ردان ئۆپه‌راسیۆن به‌ره‌و مه‌یدانی ئاپێ مووسای لجه به‌رفره‌وان بوو و هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٩:٣٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن چالاكی ئه‌نجامدرا. له شوێنێكی نزیكه‌وه گورز له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه كۆنترا (دژه‌گه‌ریلا)یه‌ك و ٢ سه‌رباز كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری كۆبرا بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد و كوژراو و برینداره‌كانی خۆیشی به كۆپته‌ری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٩:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان ناوچه‌كانی لجه و هێنێی ئامه‌د ڕێگه‌ی ده‌پشكنی، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ٣ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، ڕێگه‌ی نێوان لجه و هێنێ-ی داخست و ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
s.m