ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا زانیاری دا:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ٦ی حوزه‌یران\١٦ی جۆزه‌ردان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی جۆله‌مێرگ - چه‌لێ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا زۆر سه‌رباز كوژران:
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی به‌رفره‌وان له جۆله‌مێرگ ١٥ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٢١:٣٠ له مه‌یدانی كانی ئۆرێی نێوان جۆله‌مێرگ و چه‌لێ، له دژی كاروانێكی سه‌ربازیی داگیركه‌ران چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان سه‌ره‌تا له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كیرپی كه له‌نێو كاروانه‌كه بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌ته‌واوی تێك‌شكاند. به‌هۆی كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه، ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه كۆنتڕۆڵیان له‌ده‌ستدا و له رێگه لایاندا. هێزه‌كانمان له شوێنێكی نزیكه‌وه گورزیان له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان دا. له‌م چالاكییه به‌رفره‌وانه‌دا، ١٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران و زۆر سه‌ربازیش بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری جۆری كۆبرا بۆمبارانی ده‌وروبه‌ریان كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له هه‌رێمه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد، به‌یانیی ٧ی حوزه‌یران\١٧ی جۆزه‌ردان پاشماوه‌ی ئۆتۆمبێله تێكشكاوه‌كان و ته‌رمه‌كان و برینداره‌كانی خۆیان گواسته‌وه. ئۆپه‌راسیۆن هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
له قابلجه‌وزێ ٢ سه‌رباز كوژران و ٤ كۆنترا بریندار بوون
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه له مه‌یدانی قابلجه‌وزێی سه‌ر به ئێلیح به پشتیوانی یه‌كینه نهێنییه‌كان كه‌مین داده‌نێت. هێزه‌كانمان ڕۆژی ٤ی حوزه‌یران له ده‌وروبه‌ری گوندی سێبه‌نه چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی نهێنیی دوژمنیان كرد. دوای ماوه‌یه‌ك، كاتژمێر ١٩:٣٠ له‌نزیكه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمنیان دا. له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رباز كوژران و ٤ كۆنترا (دژه گه‌ریلا)ش بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
كۆنترایه‌ك سزا درا
كه‌سێك به ناوی موسته‌فا گونه‌ر كه ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی داگیركه‌ر كاری كۆنترا (دژه گه‌ریلا) ده‌كات، ٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢٣ له مه‌یدانی دۆڵی ماسیرۆ-ی ناوچه‌ی ئه‌لباكی وان له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه سزا درا.
بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر، ٧ی حوزه‌یران له‌نێوان كاتژمێر ١٧:٠٠ - ١٨:٠٠ بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی بێپالای هه‌رێمی قه‌ندیل، ده‌وروبه‌ری گردی كاركه‌ر له هه‌رێمی زاپ و هه‌رێمی خواكوركیان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه له هه‌رێمی خواكورك ئاگر كه‌وته‌وه.
s.m