هه‌په‌گه: ٢٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له چه‌ندین هه‌رێمی كوردستان گه‌ریلاكان چالاكییان ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه ٢٤ سه‌رباز كوژراون كه له‌ناویاندا ٩ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌ت هه‌ن.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له چه‌ندین هه‌رێمی كوردستان گه‌ریلاكان چالاكییان ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه ٢٤ سه‌رباز كوژراون كه له‌ناویاندا ٩ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌ت هه‌ن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له شه‌مزینان، شرنا‌خ، دێرسم و به‌دلیس، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكیی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامداوه:
له شه‌مزینان ٩ سه‌ربازی تیمه‌تایبه‌ته‌كان كوژران
٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٣:٣٠، هێزه‌كانی ئێمه‌ی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له دژی داگیركه‌رانی سه‌ر گردی كۆرووجوو له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن درا، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان زانیاری به‌ده‌ستنه‌خرا. له دوای چالاكییه‌كه ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستێوه‌ردان هاتنه ناوچه‌كه و هێزه‌كانی ئێمه ڕۆژی ٤ی حوزه‌یران\١٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٠٠:٣٠ چالاكییه‌كیان له دژیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش له جۆری ejder به‌ته‌واوی تێكشكێندرا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٩ سه‌ربازی تیمه‌تایبه‌ته‌كان كوژران.
ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی چالاكیی سه‌ره‌رۆ ڕوون نه‌بوویه‌وه
٤ی حوزه‌یران\١٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٤:٣٠، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی سه‌ره‌رۆ-ی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له گونده‌كه ده‌ركه‌وتن بۆ ده‌ره‌وه‌یان قه‌ده‌غه كرد و گه‌مارۆی گونده‌كه‌یان دا. هێزه‌كانمان به‌یانیی هه‌مان ڕۆژ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌رۆ و شاپاتانێ، له دژی سه‌ربازان و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری ejder چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا گورز له ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه درا، به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان زانیارییه‌كی ڕوون به‌ده‌ستنه‌كه‌وت. له هه‌مان كاتدا ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی داگیركه‌ران له نزیك گوندی سه‌ره‌رۆ ده‌ستڕێژییان له سه‌ربازه‌كانی خۆیان كرد و زۆر سه‌رباز بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر ته‌رمی سه‌ربازه‌كان برینداره‌كانیان به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی بۆ ناوه‌ندی شاری گه‌ڤه‌ر گواسته‌وه.
چالاكییه‌كانی شرنا‌خ
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، هێزه‌كانمان چالاكیی به‌رفره‌وانیان له دژی داگیركه‌ران ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كاندا زۆر سه‌رباز كوژران:
٦ سه‌رباز له گابار كوژران
٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ران كاتژمێر ١٦:٥٠، له چیای گاباری شرنا‌خ، له شوێنێكی نێوان تابووری زڤنگێی ناوچه‌ی فندكێ و گردی گوڤه‌نلیك، هێزه‌كانمان له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كۆبرا چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له هه‌مان كاتدا به‌توندی ده‌ستڕێژی لێ كرا و ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێندرا. له چالاكییه‌كه‌دا ٦ سه‌ربازی دوژمن كوژران. كاتژمێرێك دوای چالاكییه‌كه، هێزه‌كانی داگیركه‌ر به پشتیوانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانك و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا، ته‌رمه‌كانی خۆیان به كۆپته‌ری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵگرتنه‌وه.
له به‌ستا ٧ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧ له ناوچه‌ی ده‌روازه‌ی به‌رۆژ له هه‌رێمی به‌ستای شرنا‌خ، له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له گردی ده‌روازه‌ی ئه‌یشێدینكێ بۆ پاراستنی سه‌ربازگه‌یه‌كی نوێ جێگیركراوه، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له ٦ قۆڵه‌وه به گورزی توند له سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن درا. له ئه‌نجامدا ٧ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان و كۆپته‌ری جۆری ئاتاك، ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی خۆیان و برینداره‌كانیان له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
له مێردین سه‌ربازێك كوژرا
٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٦:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی ماهسه‌رتێ فافێ له ناوچه‌ی ماهسه‌رت-ی مێردین چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
سه‌ربازێك له دێرسم كوژرا
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا دێرسم-دا، ڕۆژی ٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٧، له دژی سه‌ربازگه‌ی چیچه‌كلی له ناوه‌ندی شاری دێرسم چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری ejder كه له‌نێو سه‌ربازگه‌كه بوو درا و به‌ته‌واوی تێكشكێندرا. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا. له دوای چالاكییه‌كه كۆپته‌ره‌كانی جۆری كۆبرا ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌كه كرد.
چالاكی له به‌دلیس
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی مه‌زرا، خسرۆكێ، تووگ و كورتكا-ی ناوچه‌ی تاتوانی به‌دلیس به هاوكاریی كۆنترا(دژه‌گه‌ریلا)كان، دار ده‌بڕن. هێزه‌كانمان چه‌ندین جار هۆشدارییان پێدابوون، به‌ڵام ئه‌و كۆنترایانه ده‌ستیان له بڕینی دار به‌رنه‌دا. ڕۆژی ٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٧ هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و كۆنترایانه. ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كۆنترایانه‌ی كوژران و بریندار بوون، زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.
هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان له‌نێوان كاتژمێر ٢٢:٠٠ - ٠٠:٠٠ بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد. هه‌روه‌ها بۆردومانی مه‌یدانه‌كانی ساجا و سیدا-ی زاپ، ئادلبه‌گ-ی ئاڤاشین، گوندی گوزێ و حه‌وتی ته‌باخ-ی گاره، شێخ زادێی خواكورك و كۆزینه‌ی قه‌ندیل-یان كرد.
s.m