هه‌په‌گه: ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی برادۆست، جۆله‌مێرگ، دێرسم و ئێلیح لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی برادۆست، جۆله‌مێرگ، دێرسم و ئێلیح لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ٢٢-٢٤ی ئایار\١-٣ی جۆزه‌ردان له باكوور و باشووری كوردستان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان. زانیاری ورد ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان:
له هه‌رێمی برادۆست ٣ سه‌رباز كوژران
٢٣ی ئایار\٢ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له‌سه‌ر گردی ئه‌ڤدلكۆفیی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان بوون. له‌م چالاكییه‌دا گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمی ئه‌رمووش-یان كرد.
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٦:١٠، هێزه‌كانمان «یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار» هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست. چالاكییه‌كه له ٣ قۆڵه‌وه ئه‌نجامدرا و ئه‌وه‌نده‌ی روون بوویه‌وه ٣ سه‌رباز كوژران. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه بۆمبارانی گردی لێلیكان و ده‌وروبه‌ریان كرد.
٢ سه‌رباز له جۆله‌مێرگ كوژران
كاتژمێر ١٨:٣٠ - ١٩:٠٠، هێزه‌كانمان له دژی داگیركه‌ران له‌سه‌ر گردی كۆردینه-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ٢ چالاكییان ئه‌نجامدان. گورزی توندیان له حه‌شارگه و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
٢٤ی ئایار\٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٧:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی داگیركه‌ران له‌سه‌ر گردی شه‌هید ڕه‌حیمه-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
له دێرسم ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش ته‌قێندرایه‌وه
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا-دا، هێزه‌كانمان ئێواره‌ی ٢١ی ئایار\٣١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٨ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ناوچه‌ی پیله‌موور-ی دێرسم، له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری Ejderی سوپای كۆماری توركیا چالاكییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێله‌زرێپۆشه‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێندرا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٢ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه ته‌رمی سه‌ربازه‌كان و سه‌ربازه‌برینداره‌كانی خۆی به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گواسته‌وه بۆ ناوه‌ندیی شاری دێرسم.
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا ٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١١ له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی كرمزی كۆپرو له ناوچه‌ی پیله‌موور چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
چالاكی دژ به كۆنتراكان له ئێلیح
ڕۆژی ٢٣ی ئایار\٢ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٣، هێزه‌كانمان له نزیك گوندی مشرتا-ی ناوچه‌ی هه‌زۆ-ی ئێلیح له دژی ئه‌و كۆنترا (دژه گه‌ریلا)یانه‌ی كه ڕێگه‌یان ده‌پشكنی، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا كۆنترایه‌ك بریندار بوو. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه له ناوچه‌ی گوندی تمۆك، گردی شێخ فه‌هره‌تتین و گردی مانرێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
ئۆپه‌راسیۆنی سێرت بێ ئه‌نجام بوو
٢٣ی ئایار\٢ی جۆزه‌ردان، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی له هه‌رێمه‌كانی جه‌مئه‌ڤله‌رینده كارێ، گردی قاچ، گردی كه‌زه‌رۆ و شه‌هیتلیك-ی ناوچه‌ی به‌رواریی سێرت، ده‌ستپێكرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥ به‌بێ ئه‌نجام كۆتاییهات.
s.m