هێزه‌كانی گه‌ریلا له شه‌مزینان، گه‌ڤه‌ر، باگۆك و خارپێت گورزیان وه‌شاند
هه‌په‌گه ئه‌نجامی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ری ئاشكرا كرد.
هه‌په‌گه ئه‌نجامی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ری ئاشكرا كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی زانیاری ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌كانی گه‌ڤه‌ر و شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ، هه‌رێمی باگۆكی مێردین و هه‌رێمی نێوان چه‌ولیك - خارپێت بڵاوكره‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان:
٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٠٠:١٠، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌ك كه ئێستا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لدێ-ی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ دروست ده‌كرێت. له دژی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه له دروستكردنی سه‌ربازگه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دوژمن، چالاكییان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و داگیركه‌راندا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. له‌م شه‌ڕه‌دا ٣ ئه‌ندامی تیمی تایبه‌ت كوژران و ٨ی دیكه‌شیان بریندار بوون. ٢ هه‌ڤاڵی ئێمه كه له دژی هێزه‌كانی دوژمن قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ی شه‌هید دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له گردی هاروونا و گه‌ڤه‌ر ٣ سه‌رباز كوژران
٢٧ی ئایار\٦ی جۆزه‌ردان له‌نێوان كاتژمێر ٠٠:١٠ و ١:٠٠دا، هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له دژی داگیركه‌رانی سه‌ر گردی هاروونا-ی شه‌مزینان ٢ چالاكییان ئه‌نجامدان. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
٢٥ی ئایار\٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٤:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی شه‌هید غه‌فوور-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
چالاكی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی چه‌ولیك - خارپێت
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٥ی ئایار\٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩:١٠، له دژی سه‌ربازگه‌ی شه‌رگا-ی سه‌ر ڕێگه‌ی چه‌ولیك - خارپێت چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له دوو قۆڵه‌وه گورزی توند له سه‌نگه‌ر، شوێنی حه‌وانه‌وه و ئۆتۆمبێله‌زرێپۆشه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له چالاكییه‌كه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه.
سه‌ربازێكی توركیا له باگۆك كوژرا
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، هێزه‌كانمان ٢٥ی ئایار\٤ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٨:٠٠ له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی خرابێ ئالێ-ی هه‌رێمی باگۆكی مێردین چالاكییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
s.m