هەورە بروسکە نەیکوشتن کەمتەرخەمى کوشتنی

یوسف کدات تەمەن ١٣ ساڵ و خالید ئەردال تەمەن ١٨ ساڵ لە ناوچەى خیزانى بەدلیس هەورە بروسکە لێى دابوون و بەهۆى ئەوەى ئامبولانس و تیمى فریاگوزارى درەنگ بە دەمیانەوە چوون، گیانیان لە دەستدا.

یوسف کدات تەمەن ١٣ ساڵ و خالید ئەردال تەمەن ١٨ ساڵ لە ناوچەى خیزانى بەدلیس هەورە بروسکە لێى دابوون و بەهۆى ئەوەى ئامبولانس و تیمى فریاگوزارى درەنگ بە دەمیانەوە چوون، گیانیان لە دەستدا.

یوسف کدات تەمەن ١٣ ساڵ و خالید ئەردال تەمەن ١٨ سال لە کوێستانى گوندی چۆکە کیازی لە ناوچەى خیزانى پارێزگاى بەدلیسى باکوورى کوردستان هەورە بروسکەى لێى دابوون و بە قورسى بریندار بوو بوون، بەڵام دواتر دەرکەوت بەهۆی درەنگ بە دەموچوونى تیمى فریاگوزاری و ئامبولانسەوە گیانیان لەدەستداوە نەک بەهۆى هەورە بروسکەکەوە.

دانیشتوانى گوندی چۆکە کیازی بە ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF)یان راگەیاند، ئەو دوو حاڵەتەى گیان لە دەستدان لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ى ئایاردا روویاندا. هاووڵاتییانى ئەو گوندە رایانگەیاند، چەندیجار تەلەفونیان بۆ ژمارە ١١٢ی ناوەندى فریاکەوتنى خێرا و هەروەها بۆ بنکەى سەربازیى خیزان کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەى بە دەمیانەوە نەچوون، ئەو ٢ کەسە گیانیان لە دەستداوە.

راشیانگەیاند، سەرەتا هەورە بروسکە لە یوسف کداتی تەمەن ١٣ ساڵى دا و رۆژێک دواتریش هەورە بروسکە لە خالید ئەردالی دا و لە هیچ یەک لە حاڵەتەکاندا بە دەممانەوە نەهاتن و ئەوەش بوە هۆى گیان لە دەستدانی هەر دوکیان.

شایەتحاڵانى رووداوەکە باسى ئەوەیان کرد، کاتێک لەوە ئاگادار بوونەوە، کە هەورە بروسکە لە هەر یەک لەو کەسانەى داوە، بە خێرایى چوونەتە شوێنى رووداوەکە و هەر یەک لەو کەسانە زیندوو بوون. سەربارى ئەوەى داواى ئامبولانس و کۆپتەریان کردووە، بەڵام پێیان وتون، کۆپتەر نییە. ئەو هاووڵاتییانە دواتر بە داربەست هەر یەک لەو هاووڵاتییانەیان گواستووەتەوە بۆ گوندی عەلائەدین. ئامبولانس چووەتە گوندى عەلائەدین، بەڵام کاتێک چووە کە ئەو هاووڵاتییانە گیانیان لە دەستدابوو.

باسی ئەوەشیانکرد، زۆر هەوڵیانداوە ئەو ٢ هاووڵاتییە رزگار بکەن، بەڵام لەبەر ئەوەى دەزگا پەیوەندیدارەکان بە دەمیانەوە نەچوون، هەوڵەکانیان ئەنجامى نەبووە.

ئەوەشیان وت، کاتێک ئۆپراسیۆن بێت لە ٥ خولەکدا کۆپتەر هەڵدەستێنن، بەڵام ئامادە نین بۆ رزگارکردنى گیانى خوێندکارێکى قۆناغى دووى ناوەندی و خوێندکارێکى تری قۆناغی دوا ناوەندی، واتە بۆ رزگارکردنى یوسف کداتی تەمەن ١٣ و خالید ئەردالی تەمەن ١٨ ساڵ، کۆپتەرێک رەوانە بکەن، یان ئامبولانسێک بنێرن. ئەوە شەرمە لە سەدەى ٢١دا، بەهۆى نەبوونى ئامبولانس و نەگەیشتنى تیمى فریاکەوتنەوە، هاووڵاتییان بەهۆى هەورە بروسکەوە گیان لە دەست بدەن.

ر.م