هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە شێڕناخ، سێرت وجولەمێرگ ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەنجامەکانی چالاکی گەریلاکانی کە لە ١٦ی گوڵان /٢٦ی بانەمەرئەنجامیان دابو بڵاو کردەوە.

لەبەیاننامەکە دەربارەی ئەو سەرباز و کۆنترا گەریلایانەی سوپای تورکیا کە کوژران وبریندار بوونە زانیاری بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەو بەیاننامە کە لە سەر ماڵپەڕی فەرمی هەپەگە بڵاو بووەتەوە ، دەربارەی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی پاراستنی ئەنجامیان داوە زانیاری بڵاو کردووەتەوە.

'لە چەلێ چالاکی یەژا ستار'

هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا زنجیرە چالاکییکی بەهێزیان ئەنجامدا:

لە ١٦ی گوڵان/٢٦ی بانەمەڕ لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکدا گەریلاکانی یەژاستار، لە دژی سوپای تورکیا کە لە دەڤەری شوندیر ودەشتان-ی سەربە چەلێ-ی جولەمێرگ جێگیر ببون  چالاکی هاوکاتیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرەکانی سوپای تورکیا درا ژمارەی کوژراوو بریندارەکان نەزانراوە.

لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ سەنگەرەکانی دوژمنیان لە گردی کوروشینو-ی چەلێ کردە ئامانج ، لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

' چالاکی گەریلا لە شێرناخ'

لەهەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر٢٢:٠٠ هێزەکانمان لە قەرەقۆل-ی هەلانکێ-ی سەر بەناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ لە دژی  ئەو ئامێرانەی کە بۆ دروست کردنی قەرەقول بەکاردێنن چالاکییان ئەنجامدا و تەواوی ئەو ئامێرانە تێکشکان. دوای ئەو چالاکییە هێزێکی تایبەتی سوپای تورکیا کە بۆ پاراستنی قەرەقۆلەکە رەوانە کرابوون لە لایەن گەریلاکانەوە کرانە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو لێدانەدا ٣ ئەندامی تیمی تایبەت بریندار بوون.

' لە باشووری کوردستان کوژراوو بریندار هەیە"

ڕۆژی ١٧ی گوڵان/٢٧ی بانەمەر لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکدا هێزەکانمان لە گەلی عەلی درێژ-ی لێلیکان لەدژی  سوپای تورکیا کە لەو ناوچەدا جێگیر بوون چالاکییان ئەنجامدا . لە چالاکییەکەدا سەرکەوتووانە هێرش کرایە سەر دوژمن، بەهۆی قورسی شەڕەکەوە ژمارەی کوژراوو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

لە هەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر ١٠: ٤٥ خولەکدا گەریلاکانی یەژاستار لە گەکی عەلی درێژ-ی لێلیکان لەدژی سوپای تورکیا  چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٢ سەنگەری دوژمن تێکدران و کوژرانی ٣ سەربازی سوپای تورکیا پشتڕاس کراوەتەوە.

لە هەمان ڕۆژدا ولە کاتژمێر ١٣:١٠ خولوکدا گەریلاکانی یەژاستار لەدژی سوپای تورکیا لە هەرێمی تەپەی خودێ-ی ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا  سەبگەرێکی دوژمن تێکشکا، کۆژراوو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

' لە شێرناخ ٢ کۆنترا گەریلا کوژران'

هێزەکانمان لە چوارچیوەی هەڵمەتی شؤرشگێڕی شەهید دەلال ئامەد وشەهیدانی بەستایە لە ڕۆژی ١٧ی گوڵان/٢٧ی بانەمەر لە کاتژمێر ١٩:٣٠ خولەکدا  لە دژی کۆنتراکانی پاراستنی ئاسایشی ڕێگەی نێوان شێرناخ و جەزیر چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ٢ کۆنترا گەریلا کوژران.

'کۆنتراگەریلاکانی پاراستنی ڕێگەکان کرانە ئامانج'

لە ١٧ی گوڵان /٢٧ی ڕەشەمە لە کاتژمێر ٠٥:١٠ هێزەکانمان لە دژی کۆنتراگەریلاکان  کە کاری پاراستنی ڕێگە گەلی هەسکۆ-ی ناوچەی شێرناخ-ی سیرتیان دەکرد چالاکییان ئەنجامدا ، لەو چالاکییەدا کۆنتراێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

' هێرشی ئاسمانی'

١٧ی گوڵان سوپای تورکیا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا.

فڕۆکە جەنگییەکان کاتژمێر ١١:٣٠ لە نزیک گوندی گوز-ێ هەرێمی گاری ، کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گەلی ئاریس فاریس -ی هەرێمی ئاڤاشین  ولە کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەکدا کونتارێ ئیڤدیلکوف-ی خواکورک بۆردمان کراوە.

ک-ش