هەپەگە : لە باشوور و باکووری کوردستان ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە هێزەکانمان لە لێلیکان-ی باشووری کوردستان وباگۆک-ی باکووری کوردستان ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. هەپەگە ڕایگەیان کە فڕۆکە جەنگییەکان هەرێمی بادینان ومەتینا-یان بۆردمان کردووە.

هەپەگە دەربارەی چالاکی و ئۆپراسیۆنی ئەم دواییانەدا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

' لەلێلیکان ٢سەربازی سوپای تورکیا کوژراون'

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید  پیرۆزدا هێزەکانمان لە ڕۆژی ١٨ی گوڵان/٢٨ی بانەمەڕ لە کاتژمێر ١٦:٣٠ لە ناوچەی عەلی درێژ-ی سەربە هەرێمی لێلیکان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەکدا لەگردی لێلیکان لەدژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا . لەو چالاکییەکە لە ڕێگەی چەکی قەناسەوە ئەنجامدرا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

' چالاکی گەریلا لە گەڤەر'

لە هەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لە گردی شەهید زەردەشت-ی سەربە گەڤەر لەدژی سوپای تورکیا  چالاکییەکیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورکیا لەو چالاکییەدا نەزانرا.

لە ١٩ی گوڵان/٢٩ی بانەمەڕ لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ گەریلاکانمان لە گردی شەهید ڕەحیم-ی گەڤەر لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا . ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو چالاکییە نەزانراوە.

دوای ئەو چالاکییەدا سوپای تورکیا ناوچەکەی تۆپباران کرد.

' لە باگۆتک ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

سوپای تورکیا ڕۆژی ١٤ی گوڵان/٢٤ی بانەمەڕ لە دەوروبەری باگۆک-ی سەربە مێردین ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستادا یەکینەیەکی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان کردە ئامانجی چالاکییەکیان، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لە ڕێگەی هلیکۆپتەری کۆبراوە ناچەکەی کردە ئامانج.

' هێرشی ئاسمانی'

لە ١٨ی گوڵان/٢٨ی بانەمەڕ فرؤکەکانی سوپای تورکیا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان کردە ئامانج.

کاتژمێر ٠٤:٠٠ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ناوچەی پیربوولا-ی هەفتانین و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دەوروبەری گوندی بێدەه-ێ هەرێمی مەتینا-یان بۆردمان کرد.

لەو بۆردوومانانەدا زیان بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە کەوت.