هەپەگە: لە جۆله‌مێرگ ٣ سەرباز و ٢ کۆنترا کوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان ٣ سه‌رباز و ٢ كۆنترا (دژه‌گه‌ریلا)ی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان ٣ سه‌رباز و ٢ كۆنترا (دژه‌گه‌ریلا)ی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەربارەی چالاکیی گه‌ریلاكان لە جۆله‌مێرگ و مێردین، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیای داگیركه‌ر لە شرنا‌خ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە:
چالاكییه‌كان له جۆله‌مێرگ
لە چوارچێوه‌ی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز-دا، هێزەکانمان ڕۆژی ٢٤ی ئایار/٣ی جۆزەردان لە دژی سوپای تورکیای داگیركه‌ر چالاکییان ئەنجامدا. ورده‌كاری چالاكییه‌كان:
لە دژی ئۆتۆمبێلێك کە کۆنترا (دژه‌گه‌ریلا)ی تێدا بوون و به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی مەلەیان-ی ناوچەی شەمزینان-ی جۆله‌مێرگ دەچوو، هێزه‌كانمان کاتژمێر٧:٣٠ چالاکییه‌كیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێندرا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٢ کۆنترا (دژه‌گه‌ریلا) کوژران و ٣ی دیکەش بریندار بوون.
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٤:٣٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری تورکیای داگیركه‌ر کە له نزیك گردی عەلی شێر-ی ناوچەی گەڤەر-ی سەر بە جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوو، چالاکییه‌كیان ئەنجامدا. له نزیكه‌وه گورزی سه‌ركه‌وتوانه‌یان له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن دا و له ئه‌نجامدا ٢ سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.
کاتژمێر ١٩:٣٠ هێزه‌كانی یەژاستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد)، لە دژی سەربازانی سوپای تورکیا کە لە گردی بایراك-ی هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان بوون، چالاکییه‌كیان ئەنجامدا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن كوژرا.
له باگۆك چالاكی
لە چوارچێوەی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، هێزەکانمان ڕۆژی ٢٣ی ئایار\٢ی جۆزه‌ردان کاتژمێر٠٠:١٠ لە دژی وێستگه‌یه‌كی هێڵی په‌یوه‌ندییه‌كان-ی هەرێمی باگۆک-ی مێردین چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا وێستگه‌كه به‌ته‌واوی تێكدرا.
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له شرنا‌خ
ڕۆژی ١٩ی ئایار/٢٩ی بانەمەڕ کاتژمێر٢١:٤٠، سوپای تورکیای داگیركه‌ر لە هەرێمی کاتۆ مارینۆس-ی ناوچەی ئه‌لكێی شرنا‌خ دەستی بە ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی کردبوو. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێشتا بەردەوامە.
s.m