هەپەگە: لە حەفتانین ٣٤ سەربازی تورک سزادران

هەپەگە ئەنجامی چالاکیەکانی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانینی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ٣٤ سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون و گورز لە ٢ هەلیکۆپتەر وەشێنراوە.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لەدژی هێرشی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک لە حەفتانین، هێزەکانمان ٢١ی حوزەیران چالاکی فراوانیان ئەنجامداوە و گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورکداوە. ٣٤ سەرباز سزادراون و گورزیش لە ٢ هەلیکۆپتەر وەشێنراوە. زانیاری زیاتر لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا بەم شێوەیەیە:

٣ چالاکی سابۆتاژ: ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکان سزادران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا

لە ٢٠ی حوزەیرانەوە تا ٢١ی حوزەیران کاتژمیر ٠٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕ و هەلیکۆپتەری شەری سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی خانتوریان بە قوڕسی بوردومان کرد. هێزەکانمان بە بەهێزی دەستڕێژیان لە هەلیکۆپتەری شەڕ کرد و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا و هەلیکۆپتەرەکانی تر بەناچاری لە هەرێمەکە دوورکەوتنەوە. داگیرکەران هەوڵیاندا بە هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە هەرێمەکە جێگیر ببن. هێزەکانمان لەدژیان ٣ چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ژمارەیەکی زۆر دوژمن کوژران، ژمارەیان نەزانرا.

لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان لە دژی یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆن لە ناوچەی خانتور چالاکیەکی سابوتاژیان ئەنجامدا و لەو چالاکیەدا ٥ سەرباز سزا دران.

لە کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانمان لە هەمان ناوچەی خانتور هێرشیان کردە سەر یەکینەیەکی ئۆپڕاسیونەکە و لەو چالاکیەدا ٣ سەربازی تر سزا دران.

هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک لە تەپەی دووپشک لە دژی هێزی داگیرکەران چالاکیەکی کاریگەریان ئەنجامدا و لە سێ قوڵەوە هێرشیان کردە سەر یەکینەکانی دوژمن و لەو چالاکیەشدا ٦ سەرباز سزا دران.

هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٣:١٠ خولەکیشدا لە دژی هێزێکی سەربازی دوژمن لە گردی سیپان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا گورزی کوشتندە بەر یەکینەکانی دوژمن کەوت، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.

گورز لە هەلیکۆپتەرێکی کۆبرا وەشێندرا

کاتژمێر ١٤:٠٠ هێزەکانمان لە دژی یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆن لە گردی قەسرۆکێ چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان کە خۆیان خزاندە ئەو شوێنەی دوژمنی لێبوو، لە نزیکەوە لە سەربازەکانی دوژمنیاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا، ٦ سەربازی دوژمن سزا دران. لە کاتی ئەو چالاکیەدا، هەڤاڵێکمان بە ناوی مەمیان کە لە دژی یەکینەکانی دوژمن تا دوا فیشەکی بە قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بوو. دوای چالاکیەکە هەلیکۆپتەرێکی جۆری کۆبرا هەڵیدا ناوچەکە بوردومان بکات. هێزەکانمان گورزێکی بەهێزیان لە هەلیکوپتەرەکەدا.

کاتژمێر ١٥:٠٠ هێزەکانمان لە دژی سەربازانی دوژمن لە ناوچەی خانتور چالاکیەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان خۆیان خزاندە ناو یەکینەکانی دوژمن و گورزی بەهێزیان وەشاند. لەوێش ١١ سەربازی دوژمن سزا دران. دوای ئەو چالاکیە سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکەی توپباران کرد و بە هەلیکوپتەری جۆری سکۆرسکیش سەربازە کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە دوور خستەوە."

لە بەستا، خواکورک و چەلێ چالاکی

هەپەگە لە بارەی چەند چالاکیەکی ترەوە ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رونیادا هێزەکانمان لە ٢١ی حوزەیران کاتژمڕ ٠١:٠٠دا لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی سەربازەکانی دوژمن لە گردی لێلکان چالاکیەکیان ئەنجامدا. گورزی بەهێزیان لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمندا و لەو چالاکیەدا ٣ سەربازی دوژمن سزا دران.

١٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٩:٠٠ هێزەکانمان لە هەرێمی بەستای شرنەخ لە دژی سەربازەکانی دوژمن لە دەوروبەری قەرەقولی ئوسیان چالاکیان ئەنجامدا. گورزی کوشندەیان لە سەربازەکانی دوژمندا و لەو چالاکیەشدا ٢ سەربازی دوژمن سزا دران کە یەکێکیان پلەدار بوو.

٢١ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٠:٤٠ و ١٧:٧٠ هێزەکانمان لە دەوروبەری ناوچەی چەلێی جولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە تەپەی سوور چالاکیەکیان ئەنجامدا. گورزی کوشندەیان لە سەنگەرەکانی دوژمندا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکان نەزانرا.

لە ٢١ی حوزەیراندا، بە شەو فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، ناوچەی تەپەی هاککاری و گولکای سەر بە هەرێمی مەتینایان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بوردومان کرد. لەو بوردومانەدا، هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ز.ش