هەپەگە: لە حەفتانین گورز لە دوو هەلیکوپتەر درا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەدەپە رایگەیاند، لە کاتی جموجوڵی داگیرکاری سوپای تورک لەسەر ئاسمانی هەرێمی حەفتانین، یەکینەکانی گەریلا گورزیان لە دوو هەلیکوپتەر داوە و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازیش ٦ سەرباز سزا دراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، چالاکی هێزەکانمان لە دژی جموجوڵی داگیرکەرانی سوپای دەوڵەتی تورک لەسەر ئاسمانی حەفتانین بەردەوامە و لە بارەی چالاکیەکانی ٢٢ی حوزەیرانیشدا زانیاری وردی بڵاو کردەوە.

چالاکیەکانی حەفتانین

هەپەگە لە راگەیێندراوەکەدا لە بارەی چالاکیەکانی ٢٢ی حوزەیران رایگەیاند:

"لە کاتژمێر ١٨:٠٠ هێزەکانمان لە ناوچەی گردی دووپشک لە دژی یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆنی داگیرکەران، چالاکیان ئەنجامدا. لەم چالاکیەدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گورزی کوشتندە لە یەکینەکانی دوژمن درا و بە گشتی ٤ سەربازی دوژمن سزا دران.

کاتژمێر ١٩:٠٠ هێزەکانمان دەستڕێژی گوللەیان کردە بەسەر هەلیکۆپتەرێکی جۆری کۆبرا کە لە هەوڵی بوردومانکردنی گەلی پیساغادا بوو. لە ئەنجامی ئەم چالاکیەدا گورز لە هەلیکوپتەرەکە درا و بە ناچاری لە ناوچەکە دوور کەوتەوە.

لە کاتژمێر ٢١:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکوپتەری جەنگی کاتێک لە هەوڵی جێگیرکردنی هێزێکی سەربازیدا بوو لە ناوچەی ناڤسەری خانتور، هێزەکانمان هەلیکوپتەرەکانی جەنگیان کردە ئامانج و دەستڕێژی گوللەیان کردە سەریان و هەلیکوپتەرەکان بە ناچاری لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە.

لە کاتژمێر ٢٢:٤٠ هەلیکوپتەرێکی جۆری کۆبرا کە بەسەر ئاسمانی ناوچەی خانتوردا دەسووڕایەوە، بوو بە ئامانجی هێزەکانمان. گورزێکی سەرکەوتوو لە هەلیکوپتەرەکە درا و بە ناچاراری ناوچەکەی بەجێهێشت.

هێزەکانمان درەنگانی شەو لە دژی هێزی داگیرکەران لە گردی شەهید بەرخودان لە ناوچەی خانتور چالاکیەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ژمارەیەک سەرباز کوژران و بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان نەزانرا."

هێرشە ئاسمانیەکان

لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:"هاوکات سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ٢٢ی حوزەیرانیش لە نیوەڕۆوە تا درەنگانی شەو ناوچەکانی گەلی پیساغا، بەکتوریا و خانتوریان بوردومان کرد.

لە چەلێ چالاکی: ٣ سەرباز سزا دران

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رونیادا هێزەکانمان لە ٢٢ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکدا لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ لە ناوچەی شیفرەزا لە دژی یەکینەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٢ سەربازی دوژمن سزا دران.

لە قلەبان و تاتوان ئۆپڕاسیونی داگیرکەران

٢١ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک ئۆپڕاسیونێکی داگیرکاریی لە ناوچەی مەرگەزەردی سەر بە قلەبانی شرنەخ دەست پێکرد. ئەم ئۆپڕاسیونە نیوەڕۆی رۆژی ٢٢ی حوزەیران بە بێئەنجام کۆتایی پێهات.

١٩ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروبەری گوندی سیامیری تاتوانی بیدلیس ئۆپڕاسیونێکی داگیرکاریی دەست پێکرد. هێزی داگیرکەران سەر لە بەیانی ئەو رۆژە بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکەیان بوردومان کرد. دوای بوردومانەکە هێزەی داگیرکەران هەوڵیاندا بە هەلیکوپتەری سکورسکی سەربازەکان لەوێ جێگیر بکەن. لە کاتی ئۆپڕاسیونەکەدا دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی چەکدار و دەرسیم شەهید بوون. ئەو ئۆپڕاسیونە لە ٢٢ی حوزەیراندا کۆتایی پێهات.

لە خارپێت چەندین سەرباز کوژران و دوو گەریلاش شەهید بوون

٨ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروبەری ناوچەی ئاریجاکی سەر بە خارپێت ئۆپڕاسیونێکی دەستپێکرد. ٩ی حوزەیران لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس روویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانەدا چەندین سەربازی دوژمن کوژران و بریندار بوون، هاوکات هەردوو هاوڕێمان دەڤران و فیراز کە لە دژی هێزی داگیرکەران بە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون."

ز.ش