هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە مێردین شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد  و ڕایگەیاند،"هاوڕێکانمان باز و کاوە بێ دوودڵی بە شێوەیەکی ئەفسانەیی بەرخۆدانیان کرد و گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەردا."

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە راگەیەنراوی ١٠ حوزەیراندا ئاشکرامان کرد کە ٤ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە بەرزاییەکانی ناوچەی مەهسەرتێی مێردین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا هەڤاڵانمان باز و کاوە شەهید بوون.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهیدانمان کە شەهید بوون بەم شێوەیەیە:

نازناو: باز مۆردەم تۆڕی

ناو و پاشناو: خەلیل یڵدرم

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

دایک و باوک: حەنیفە و تاهیر

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ مێردین

 

نازناو: کاوە دۆغان

ناو و پاشناو: سەرکان توتاک

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

باوک و دایک: حاسینا و ئەبوبەکر

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ مێردین

تێکۆشانی ئازادی کوردستان مێژووی قاڕەمانەکانە کە بۆ ئازادی گەلی کوردستان لەناو بارودۆخێکی سەختدا بەرخۆدانی گەورە دەکەن. لەدژی سیاسەتی ڕەتکردنەوە و لەناوبردنی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک، مێژووی بەردەوامی بەرخۆدان و هەڵوێستی بەشەرەفە. ڕۆڵەکانی گەلی کورد سنورەکان کە سیستمی ئیمپریالیست لەناو خۆیاندا دروستیان کردووە و داگیرکەری سەر گەلەکەمانیان کە بە ڕەوا بینیوە هیچ کاتێک قبوڵ نەکردووە و ڕوویان لە ڕیزەکانی گەریلا کردووە. بە پێشەنگایەتی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ مێژووی گەلێکیان سەرلەنوێ نووسیوەتەوە.

هاوڕێکانمان باز و کاوە کە پارچەیەک لە ژیانی پەکەکە بوون کە نوێنەرایەتی ڕاستی پێشکەوتنی مێژووی مرۆڤایەتی دەکات، لە ٤ی حوزەیراندا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورکدا بە شێوەیەکی ئابرۆمەندانە تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. هاوڕێکانمان باز و کاوە ، لەگەڵ ئەوەی دوژمن بە بەشداری سەدان سەرباز و تانک هێرشی کردە سەریان، یەک ساتیش دوودڵ نەبوون و بە شێوەیەکی ئەفسانەیی بەرخۆدانیان کرد و گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەردا. دوژمن لەو ئۆپەڕاسیۆنەکدا لە بەرانبەر بەرخۆدانی بەهێزی ڕوحی ئاپۆیی گورزی گەورەی بەرکەوت. هاوڕێکانمان کە تا دوایین ساتی تێکۆشان لە بەرخۆدان نەگەڕانەوە، لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و شەهید بوون. هاوڕێکانمان بە بەرخۆدانی خۆیان بوونە ئەفسانە و وڵامی پێویستیان بە داگیرکەراندا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرچەندە لە ڕێگای میدیای خۆی هەوڵ دەدات راستیەکان پێچەوانە بکاتەوە، هیچ شانسێکی نییە کە لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی بووەستێتەوە. بەرخۆدانی هاوڕێکانمان باز و کاوە ئەم راستیەی جارێکیتر راخستە بەرچاو. گەریلاکانی ئازادی لە هەموو بارو دۆخێکدا خاکی پیرۆزی کوردستان و گەلی کورد دەپارێزن و بە هێڵی فیدایی و میلیتانی وڵامی پێویستە بە داگیرکەران دەدەن.

لەسەر ئەم بناغەیەی سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێکانمان باز و کاوە  و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپاریز دەکەین و بەڵین دەدەین خاوەنداری لە بەرخۆدانی ئابرۆمەندانەی شەهیدە قاڕەمانەکان بکەین و تێکۆشانی هاوڕێکانمان سەربکەوێت."

ف.ق