هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە حەفتانین لە ٣ی تەموزدا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٣ی تەموز لە هەرێمی خانتووری سەر بە حەفتانینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک هەڤاڵمان گۆران، ڤیان و خابوور شەهید بوون. زانیاری لەبارەی ناسنامە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: گۆران گۆیی

ناو و پاشناو: محەمەد بایرام

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

دایک و باوک: سینەم و فەیزوڵلا

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٣ی تەموزی ٢٠٢٠/حەفتانین

 

نازناو: ڤیان دەڤریم

ناو و پاشناو: جینا تەرپووش

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

دایک و باوک: جەلیلە و محەمەد

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٣ی تەموزی ٢٠٢٠/حەفتانین

 

نازناو: خابوور ئینتیقام

ناو و پاشناو: عومەر ئیسۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

دایک و باوک: فاتیمە و چەرکەز

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٣ی تەموزی ٢٠٢٠/حەفتانین

تەڤگەری ئازادی کوردستان داستانی ژیانەوەیە. لە تێپەڕبوونی مێژووی جیهاندا هێزە ئیمپریالیست و داگیرکەرەکانی هەرێمی بە هاوپەیمانی نێوانیان زۆر گەلی ژێردەستەیان لەناوبردووە و سیستمی داگیرکەری خۆیان دروست کردووە. کوردستان بۆ ناوەندی سیستمی داگیرکەری گۆڕاوە، مافی گەلی زەوتکراوە و بە تواندنەوەیەکی سیستماتیک بەرەو لەناوبردن براون. ڕێبەر ئاپۆ لە دامەزراندنی بزوتنەوەکاندا بە وتەکانی سەرەتایی خۆی ئەم داگیرکاری و قڕکردنەی شیکردووەتەوە. ڕایگەیاندووە کە بەرخۆدانی دژی ئەوە سەختە. ساڵەکانی سەرەتای تەڤگەری ئازادی بوون بە ساڵەکانی تێکۆشانی ژیانەوە و دواتریش بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و کۆتاییهێنان بە داگیرکەری گۆڕا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زۆر جار بۆ لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی لە باشووری کوردستان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و هەموو کاتێکیش هەڵوەشایەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پشتگیری هێزە ئیمپریالیستەکان بە چەک و تەکنەلۆژیایی پێشکەوتوو و بە بەشداری پێکردنی هێزە نۆکەرە هەرێمیەکان لەدژی گەریلاکانی ئازادی لە باشووری کوردستان جارێکی تر دەستی بە هێرشی داگیرکەری و لەناوبردن کردووە.

هاوڕێکانمان گۆران، خابوور و ڤیان لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنەکە لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن، بە ئیرادە و بڕوایەکی گەورەوە شەڕ دەکەن و بوون بە پێشەنگی بەرخۆدانی مێژوویی.

هەر یەکە لە هاوڕێکانمان گۆران، ڤیان و خابوور لە خاکی کوردستانی قاڕەمان گەورە بوون، بە عەقڵیەتی وڵاتپارێزی پەروەردە بوون لەناو کۆمەڵگایەکی قاڕەمان و دڵسۆزدا بەشدارینا لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد.

هاوڕێکانمان کە دەیانزانی لە ڕێگای تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلی کورددا تێکۆشان دەکەن لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ساتی شەهیدبوون بە متمانە و عەم عەقڵیەتەوە بەشداریان لە ڕێزەکانی بەرخۆداندا کرد. بە تێکۆشەری و فیداکاری بوون بە سەرچاوەی سوودوەرگرتن بۆ هاوڕێکانیان. هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.

بەشداریان لە چالاکیەکانی بەرخۆدانی حەفتانیندا کرد کە گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا و بوون بە قارەمانی بەرخۆدانی داستانی. هاوڕێکانمان گۆرنا، ڤیان و خابوور بە هەڵوێستی فیدایی فەرمانی سەرکەوتن بە هاوڕێکانمان دەدەن.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپاریز دەکەین و بەڵێن دەدەین بە ڕوحی تۆڵەسەندەوەی فیدایی خاوەنداری لە یادەوەریەکانیان دەکەین و شایەنی ئەوان دەبین."

ف.ق