هەپەگە یادی ٤ گەریلای شەهیدی چەولیگ-ی کردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە یادی ٤ گەریلایان کردەوە کە ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم/١٢بەفرانبار ساڵی ٢٠١٧ لە چەولیگ شەهید بوون .
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە یادی ٤ گەریلایان کردەوە کە ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم/١٢بەفرانبار ساڵی ٢٠١٧ لە چەولیگ شەهید بوون .
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بڵاویکردۆتەوە "گەریلا دژوار چەولیگ، رۆهات ڕێبەر ئاندۆک، سیپان باندۆز و شۆڕش چیا، لە ڕۆژی ٢ی کانون/١٢ بەفرانباری ساڵی ٢٠١٧ لە چەولیگ لە شەڕدا شەهیدبوون.
هەپەگە ئاشکراشی کردووە کە گەریلایەک بەناوی ئۆرهان ئاسڵان بە برینداری کەوتووەتە دەستی دۆژمن.
لێدوانە نوسراوەکەی هەپەگە وەهایە:
ڕۆژی ٢ی کانون/١٢ی بەفرانبار ساڵی ٢٠١٧ لە گوندی چاتاک-ی ناوچەی کانی ڕەشی سەر بە چەولیگ، لەنێوان هیزەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر و کۆمەڵێک لە گەریلاکانماندا شەڕ هاتۆتە ئاراوە. لەو شەڕەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژران، ٤ هەڤاڵمان هەتا دوا ساتەکانی ژیانیان بە قارەمانیی جەنگاون، ولەئاکامدا گەیشتنە کاروانی شەهیدان. هەڤاڵیشمان ڕێدوور چیاگەر 'ئۆرهان ئاسڵان' بە برینداریی کەوتە دەست هێزەکانی دوژمن.
ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیە:
نازناو: دژوار چەولیگ
ناو و پاشناو: ڕەمەزان تونچ
شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ
دایک و باوک: ڕەمزییە/ تەوفیق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانونی ٢٠١٧/ چەولیگ
نازناو: رۆهات رێبەر ئاندۆک
ناو و پاشناو: هەمدوسەنا ئاتۆلا
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: سوپهیە/ ئەلاتین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانونی ٢٠١٧/ چەولیگ
نازناو: سیپان باندۆز
ناو و پاشناو: خالیت تاشدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: موش
دایک و باوک: کەزبان/ مەهمەدشا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانونی ٢٠١٧/ چەولیگ
نازناو: شۆڕش چیا
ناو و پاشناو: شەهابەتین ناسا
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: سۆنگول/ ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانونی ٢٠١٧/ چەولیگ
ڕۆهات ڕێبەر
هەڤاڵمان رۆهات ڕێبەر لە ئامەد چاوی بە دنیادا هەڵهێناوە، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە. هێشتا خوێندکاری زانکۆ بوو کە پەیوەست بە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیەوە بوو. لەو ڕۆژەوەی پەیوەست بە ڕیزەکانی گەریلاوە بووە تا ئەو کاتەی شەهید بووە بە خۆشەویستیەکی گەورەوە تێکۆشاوە. ئامانجی گەورەشی بۆ خۆی دانا و هەمیشە هەوڵی دەدا بەو شێوەیە خۆی پێش بخات. لە هەر مەیدانێک بوایە بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد. بە شێوەیەکی چالاک بەشداری شەڕی دەکرد دژ بە دەسەڵاتدارێتیی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە. لەسەر ڕێبازی بەرخۆدێریی کورد سەری نەوی نەکرد و هەتا دوا ساتی تەمەنی شەڕی کرد.
شۆڕش چیا
هەڤاڵمان شۆڕش چیا لە ئامەد، لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبووە و لە تەمەنی لاوێتیدا بە تێکۆشانی ئازادی ئێمە ئاشنا بوو. لەو کاتەدا کە هێرشی دەوڵەتی تورکیای قڕکەر لە دژی ئێمە زیاد بوون، لە هەر مەیدانێکدا بە فیداکاریەکی گەورەوە ئەرکەکانی خۆی بەجێ دەهێنا. لە ماوەیەکی کورتدا لە ڕووی گەریلایەتیەوە بەرەو پێشەوە ڕۆشت و بوویە شەرڤانێکی شارەزا.
سیپان باندۆز
هەڤاڵمان سیپان باندۆز لە ناوچەی کۆپ'ی سەر بە موش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبووە و گەورە بووە. هەر زوو هەستی بە راستیی ستەمی دوژمن کرد و دژ بە کردارە فاشیستیەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلەکەمان، پەیوەست بە نێو ریزەکانی گەریلا بوو. هەڤاڵمان بە رق و کینەی گەورە دژ بە دوژمن لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە گەریلایەکی شارەزا. هەتا دوا ساتی تەمەنیشی شەڕی کرد و بە قارەمانانە شەهید بوو.
دژوار چەولیگ
هەڤاڵمان دژوار چەولیگ لە چەولیگ لەدایکبووە و دژ بە هەر شێوە فشارێکی دوژمن، گرێدراو بە بەهاکانی خۆیەوە مایەوە. لە تەمەنێکی گەنجیدا بە راستیی ستەمی دوژمن ئاشنا بوو. بۆ ئازادی گەلی کورد پەیوەست بە ڕیزەکانی تێکۆشان بوو. لەماوەیەکی کورتی گەریلایەتییدا کە بە وزەی گەنجانەوە بەشدار بوو، توانی ببێتە یەکێک لەو هەڤاڵانەی کە لەسەر ڕێگای ئازادیی بە قارەمانانە خەبات دەکەن.
لە کۆتایی لێدوانە نوسراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی هەڤاڵە شەهیدەکانمان و تەواوی گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. جارێکی دیکە بەڵێن دووپات دەکەیەنەوە کە هەتا گەلەکەمان ئازاد نەبێت، لە تێکۆشان بەردەوام دەبین".
ک - ش