چالاکی گەریلا لە برادۆست: ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە و یەژاستار ئەمڕۆ لە دەربەندی عەلی درێژ-ی سەربە هەرێمی برادۆست، دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجامدا. ڕاگەیەندرا کە لەو چالاکییەدا لانیکەم ١٠ سەرباز کوژراون.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە هەرێمەکەوە بەدەستمان گەیشتوون، لە هەرێمی برادۆست لە باشووری کوردستان، هێزەکانی گەریلا دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە.

ڕاشگەیەندرا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەربەندی عەلی درێژ-ی سەربە هەرێمی برادۆست، چالاکیەکە ئەنجام دراوە و لە ئاکامیشدا لانیکەم ١٠ سەرباز کوژراون.

چاوەڕوان دەکرێت کە هەپەگە دەربارەی ئەنجامەکانی ئەو چالاکیە لێدوان بدات.

ک-ش