چالاکیەکانی گەریلا لە حەفتانین و خواکورک و چەلێ

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکانی گەریلا لە حەفتانین و خواکورک و چەلێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک، ٤ سەرباز سزا دراون.

لەم بارەیەوە هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە حەفتانین یەک سەرباز، لە خواکورک دوو، لە چەلێش سەربازێکی سوپای تورک سزا دراون.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە ٨ی تەموز کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە دژی سەربازانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە گردی شەهید ئادار جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و سەربازێکیان سزادا.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە ٨ی تەموز کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک لە دژی هێزی داگیرکەران کە لە گردی شەهید دەورێش لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جیگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا، کە هێرشێکی توند کرایە سەر سەنگەر و حەشارگەی داگیرکەران، ٢ سەربازی دوژمن سزا دران.

لە هەمان چوارچێوەیەدا هێزەکانمان دیسان لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ٨ی تەموز سەنگەر و حەشارگەی داگیرکەریانیان لە نزیک قەرەقۆلی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ کردە ئامانج و چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەشدا سەربازێک سزا درا.

کاتژمێرەکانی شەوی ٧ی تەموز سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری بۆغازی بەرخ، بۆغازی باز، دەڤەری کەڤۆت و مەلائەمین دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری کرد. داگیرکەران بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و هاوکات بە ئۆبوس و هاوەن ناوچەی ئۆپڕاسیۆنیان بوردومان و تۆپباران کرد. ئەم ئۆپڕاسیۆنە شەوی ٨ی تەموز بە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات.

٧ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەک دەڤەری سیدای سەر بە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هەڤاڵانمانی بەدواوە نەبوو."

ز.ش