ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی به زمانی كوردی ده‌ستی به وه‌شان كرد
دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی وه‌لات له باكووری كوردستان و توركیا به بڕیاری حكوومه‌تی ئاكه‌په ڕاگیرا، ماڵپه‌ڕی e-rojname له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌ستی به وه‌شان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی وه‌لات له باكووری كوردستان و توركیا به بڕیاری حكوومه‌تی ئاكه‌په ڕاگیرا، ماڵپه‌ڕی e-rojname له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌ستی به وه‌شان كرد.
ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی دیجیتاڵی e-rojname به زمانی كوردی و به ناونیشانی "http://www.e-rojname.com" ده‌ستی به وه‌شان كرد. E-rojname له ڕۆژی یه‌كه‌می وه‌شانیدا، به مانشێتی «كوردی سنوور ناناسێت» سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر زه‌خت و فشاره‌كانی سه‌ر زمان و مێدیای كوردی.
E-rojname به زاراوه‌ی كورمانجی هه‌واڵه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كه پێویستی به ئابونه هه‌یه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه. سه‌رنووسه‌رانی ڕۆژنامه‌كه ده‌ستنیشانیان كرد كه سه‌ره‌ڕای زه‌خت و فشاری سه‌ر زمانی كوردی، كوردان به‌بێ ڕۆژنامه ناهێڵنه‌وه. دا‌واشیان له خوێنه‌ران كرد ئابونه‌ی ڕۆژنامه‌كه بكه‌ن.
s.m