ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێلح دەستگیرکران گەیشتە ١٨ کەس

لە ئێلح ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکران گەیشتە ١٨ کەس.

لە ئێلح سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جەندرمەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی شارەکەو و ژمارەیەک گوند.

لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا خەدیجە تاش هاوسەرۆکی شارەوانی شاروچکەی ئاوسکێ، تەحسین یڵدرم ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تاوسکێ، حسێن تاش، جەمال دۆغان، ئەکرەم ئەڤروز و بایرام ئوزئاڵپ فەرمانبەرانی شارەوانی و بە گشتی ١٨ کەس دەستگیرکران.

١٨ کەسەکە لە فەرماندەیی جەندرمەی ئێلح ڕاگیراون و بڕیاردراوە ٤ ڕۆژ لە زیندان بمێننەوە تا دۆسیەکانیان یەکلاییدەکرێتەوە.

ف.ق