کرماشان:مانگرتنی ١٠هەزار شوفیر تەکسی
لە بەردەوامیی مانگرتن لە کارکردنی بەشی هاتووچۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە ١٠ هەزار تەکسی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لەکاردکردن گرت.
لە بەردەوامیی مانگرتن لە کارکردنی بەشی هاتووچۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە ١٠ هەزار تەکسی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانیان لەکاردکردن گرت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ شۆفێری تەکسییەکانی شاری کرماشان لە بەردەم ئیدارەی تاکسیڕانی کرماشان دەستیان دایە مانگرتن و کاری گواستنەوەی هاووڵاتیانیان ڕاگرد.
مانگرتنی شۆفێر تەکسییەکانی کرماشان ڕۆژێک دوایی مانگرتنی شۆفێر تەکسییەکانی شاری بۆکان-ی سەربە پارێزگای ورمێ-ی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە. هەروەها یەکێک لە مەبەستەکانی ئەو مانگرتنە پشتگیریکردن لە مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە زیاتر لە ١٠ ڕۆژە دژی بەرزبوونەوەی بەهای پارچەی بارهەڵگر و کەمیی کرێی بار مانیان گرتووە.
پاش ئەوەی مانگرتنەکە دەستیپێکرد، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هەوڵیاندا بڵاوە بە مانگرتنەکە بکەن، بەڵام ڕووبەڕووی خۆڕاگریی شۆفێرەکان بوونەوە.
ک-ش