کۆڵبەرێکی دیکە لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژرا

کاتژمێر ٢ی نیوەشەوی ڕابردوو، لە نزیک گوندی مێشەرۆ-ی سەربە شارەدێی گەرمەک-ی شارۆچکەی پێنجوێن کۆڵبەرێک-ی خەلکی ڕۆژهەلاتی کوردستان کوژرا.

لە کاتێکدا کە کۆڵبەران دەیانویست لە گوندی مێشەرۆ دەربازی سنوور ببن، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەسڕێژی گوولە دەکەنە سەریان. لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بەناوی کامیل مورادی ٢٦ ساڵ تەمەن کوژرا. چەندین کاتژمێر تەرمی ئەو کۆڵبەرە  لەسەر عەرد دەمینێتەوە و پاشان هێزەکانی پۆلیس تەرمی ئەو کۆڵبەرەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

ک-ش