ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه ڕایگه‌یاندبوو:
«ڕۆژی ٢١ی ئایار هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی ئه‌ڤدلكۆفیی هه‌رێمی برادۆست بوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان به لێدوانی گورزی كوشنده، چوونه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن و گورزی توندیان له زۆر سه‌نگه‌ری دوژمن دا و تێكیانشكاندن. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌فسه‌رێك به ناوی حه‌سه‌ن عه‌لی و ١٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران. هێزه‌كانمان كه به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی چوونه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن، چه‌كێكی بی كه‌ی سی و جیهازێكی ڕاگه‌یاندنیان له‌سه‌ر ته‌رمه‌كانی دوژمن هه‌ڵگرته‌وه و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیشیان له‌ناوبرد.»
دیمه‌نی چالاكییه‌كه
s.m