گه‌ریلا له سیده‌كان، بارزان، شه‌مزینان و خارپێت گورزێكی دیكه‌ی له سوپای توركیا دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئایار، لایه‌نی كه‌م ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئایار، لایه‌نی كه‌م ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئایار\٨ و ٩ی جۆزه‌ردان-ی هێزه‌كانی گه‌ریلا بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه لایه‌نی كه‌م ١١ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون. هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلاشی ئاشكرا كرد كه له ٢١ی ئایار\٣١ی بانه‌مه‌ڕ له دێرسم شه‌هید بوون.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان:
چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له سیده‌كان و لێلیكان
٢٩ی ئایار\٨ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٧:٤٥، هێزه‌كانمان «یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژ ا ستار» هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازانی دوژمن له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی سیده‌كانی باشووری كوردستان. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
٣٠ی ئایار\٩ی جۆزه‌ردان له‌نێوان كاتژمێر ١٢:٣٠ - ١٧:٣٠ هێزه‌كانمان «یه‌ژا ستار» له دژی داگیركه‌رانی سه‌ر گردی لێلیكان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
٢٩ی ئایار\٨ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٥، هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی ڕۆناهی له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له سه‌نگه‌ر و شوێنه‌كانی حه‌وانه‌ی دوژمن درا، به‌ڵام ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.
٥ سه‌رباز له بارزان كوژران
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣٠ی ئایار\٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٧:٣٠، له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ته‌پێ خوه‌دێ له هه‌رێمی بارزان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی سه‌ربازانی دوژمنی لێ بوو، به‌ته‌واوی ڕووخێندرا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٥ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.
كامێرایه‌كی سیخووڕی خرایه‌خواره‌وه
هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥، له مه‌یدانی جیلۆی بچووك له هه‌رێمی زاپی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، كامێرایه‌كی چاودێریی ئاسمانییان به ئامانج گرت و خستیانه خواره‌وه.
له شه‌مزینان ٣ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان كرد كه ماوه‌یه‌كه له گردی كه‌له‌به‌كێی نێوان گونده‌كانی كۆلا و دێمانێی ناوچه‌ی شه‌مزینان جێگیر بووه. ڕۆژی ٣٠ی ئایار\٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩ هێزه‌كانمان به گورزی توند كه له نزیكه‌وه له‌و یه‌كینه‌یه‌یان دا، ٣ سه‌رباز كوژران.
چالاكی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی چه‌ولیك - خارپێت
٣٠ی ئایار\٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٩:٥٠، هێزه‌كانمان له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كیرپیی سوپای توركیای داگیركه‌ر، له نزیك گوندی چه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕێگه‌ی چه‌ولیك - خارپێت چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورز له ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، له هه‌رێمه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٤ به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی پێهات.
له دێرسم ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون
٢١ی ئایار\٣١ی بانه‌مه‌ڕ، دوژمن له گردی شاهین و ده‌وروبه‌ری له دێرسم، به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد. به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانمان و داگیركه‌ران شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. شه‌ڕ ٢ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و له ئه‌نجامدا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران. هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا ٣ گه‌ریلای ئێمه كه قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان وه‌هایه:
ناسناو: چیاگه‌ر كۆچه‌ر |
ناسناو: هه‌بوون فارقین |
ناسناو: مه‌رڤان ئارژین |
s.m