گه‌نجانی شاری سلێمانیی باشووری كوردستان به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٩ له پاركی نالیی سلێمانی كۆبوونه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێكه‌ون، لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا.
ولیام به‌رزنجی به نوێنه‌رایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز قسه‌ی كرد و گوتی: به درووشمی «له دژی داگیركاریی سه‌رهه‌ڵده» له قه‌ندیل ده‌بینه قه‌ڵغانی زیندوو. گوتیشی: ئه‌مڕۆ گه‌نجانی هه‌موو شاره‌كانی باشووری كوردستان له شاری ڕانیه كۆده‌بنه‌وه و دواتر پێكه‌وه ڕوو له قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
گه‌نجان له قه‌ندیل له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی ده‌ده‌ن و گرووپێكی گه‌نجانیش له قه‌ندیل ده‌مێننه‌وه و چادر هه‌ڵده‌ده‌ن و له دژی داگیركاریی ده‌بنه قه‌ڵغانی زیندوو.
له كاتی لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیی گه‌نجانی سلێمانی، پۆسته‌ره‌كانی «دوژمن بۆمبارانیش بكات، گه‌نجان ده‌ست له چیاكانی خۆیان به‌رناده‌ن» و «له دژی داگیركاری سه‌رهه‌ڵده» به‌رزكرابوونه‌وه.
s.m