گیوڤەن: ئێمە وەک گەلی سەربەرزی جولەمێرگ بەرخۆدان ده‌كه‌ین

لەیلا گیوڤەن بەربژێری پارلمانتاری جولەمێرگ و هاوسەرۆکی کەجەدە کە لە بەنیدیخانەیە، ئاشکرای کردد کە ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ دەرفەتێکی مێژووییە بۆ داهاتووێکی ڕون،و وتی، ئەوان لە کوردستان سەربکەون

هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) لەیلا گیوڤەن کە ڕۆژی ٢٢ی مانگی کانوونی دوویەم /٢ی ڕێبەندان لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەسبەسەرکرا، لە بەندیخانەی تیپا-ی ئامەد نامەیکی ئاراستەی ڕای گشتی کردووە.

لەیلا گیوڤەن دەربارەی بەربژێری خۆی بۆ پارلمانتاری جولەمێرگ بۆ ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا نامیکی بەرێکرد ولە نامەکەدا نوسیویەتیی،" من لە بەندیخانەی ئامەد بە دڵوگیانەوە سڵاوم هەیە بۆهەمووتان. من بە تێکۆشانی ئێوە هێزو ورە دەگرم. بەڵام سەرەڕای هەمو فشارەکان ئێمە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام بکەین.ئێمە لە زیندان خاوەنی بڕیار و بەرخۆدانیێکی گەورەین."

گیوڤەن ئاوەها درێژە بە نامەکەی دەدات: "بەساڵانێکە لە دژی گەلی ئێمە هێرشی قڕکردن پێکدێت. ئێمە دەبینین کە ڕێگری سیاسەتی دیموکراتیک-ی ئێمە دەکەن.ئێمە بە تێکۆشانی یاسایی خۆمان بەردەوام بۆ سیاسەتی دیموکراتیک وئاشتی هەول دەدەین.دەسەڵاتی ئاکەپە ١٦ ساڵە لەسەر دەسەلاتە ، خۆێنی گەلی ئێمە و گەڵانی تورکیا دەڕیژێت. بۆئەوەی کە ئەو دەسەڵاتە نا یاسایی وگەندەڵە هەلوەشێنینەوە و وەچانێک بدەینە گەلەکەمان، هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران دەرفەتێکی مێژووییە. ئێمە وەک گەلی کوردستان وتورکیا کە هەوڵی جیاکردنەوەمان دەدەن، ئێمە لەسەر ناوی گەلی خۆمان یەکیەتی ڕەگەزی پێک بهێنین و بە کورد، تورک، لاز، چەرکەز، عەلەوی، ژنانی گەنج و کرێاران بە ڕۆحی ٧ی حوزەیران١٧/جۆزەردان  بۆ ژیانێکی نوێ هەول بدەین.

  دیاری کردنی من وەک بەربژێری جولەمێرگ شانازییکی گەورەیە بۆمن. پارتەکەم منی وەک بەربژێر ئەرکدارکردووە. منیش هەوڵی خۆم دەدەم کە شایەنی هەلوێستی گەلی جولەمێرگ بم.

لەم ڕێگەیەوە داوا لە هەموو هاوڕێیانی ژن وگەنجان کە سەریان دانەنواندووە دەکەم. ئێمە لە سەرتاسەری کوردستان پیشانگایەتی خەبات بکەین. ئێمە بە گەل،ژن وگەنجی خۆمانەوە لەم هەلبژاردنەدا لە کوردستان  بە بەهێزیی سەر بکەوین .

بەو باوەر وئیرادە بەهێزەوە هەمووتان لە ئامێزدەگرم."

ک-ش