گەریلا تی ڤی دیمەنی ٥ چالاکیی مانگی ئایار-ی بڵاو کردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیی گەریلاکانی بڵاوکردەوە کە لە مانگی ئەیار/بانەمەڕ لە هەرێمی لێلیکان-ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئانجامیان دابوو.

 گەریلا تی ڤی دیمنەنی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە  لە هەرێمی لێلیکان-ی باشووری کوردستان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامیان دابوو بڵاو کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییانەی گەریلاکانی ڕاگەێنراوێکی بڵاو کردەوە:

' چالاکی یەکەمین'

١١ی ئەیار/٣١ی بانەمەڕ، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا لە دژی سوپای کۆماری تورکیا ی داگیرکەرلە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

' چالاکیی دوویەم"

لە ١٥ی ئایار/٢٥ی بانەمەڕدا هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا لە دژی سوپای کۆماری تورکیا ی داگیرکەرلە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا.لەو چالاکییەی گەریلاکانی یەژاستاردا سەربازێکی دوژمن کوژرا.

' چالاکیی سێیەم'

لە ١٤ی ئایار/٢٤ی بانەمەڕدا گەریلاکانمان لە گردی بەیرەق-ی هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

'چالاکیی چوارەم'

لە ١٥ی ئایار/٢٥ی بانەمەڕدا گەریلاکانی یەژا ستار لە گردی بەیرەق-ی هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

' چالاکیی بێنجەم'

لە ١٩ی ئایار/٢٩ی بانەمەڕ لە کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا لە دژی سوپای کۆماری تورکیا ی داگیرکەرلە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

ک-ش